دواین هەواڵ

ستراتیژى ژیرانەى هەرێمى کوردستان ، لە نێو ململانێ و هاوکێشەکانى ناوچەکەدا

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

16 کاتژمێر پێش ئێستا

پێگەى جیوسیاسى وجیۆستراتیژى کوردستان کەوتۆتە نێو جەرگەى شەڕوململانێى ئەم گەردەلوولەى ناوچەکەى گڕتۆتەەوە ،ئاڵۆزى و گرژییەکانى نێوان ئەمەریکاوئیسرائیل بەرامبەر ئێران بەرەو شەڕێکى قورس دەچێتە، لەو رووەوە ئەوەى دەبینرێت گۆڕانکارى و پێشهاتى نوێى لەنەخشەى سیاسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەئارادیە ، گەلى کوردیش ،چونکە نزیکە لە ڕووى جوگرافیاییەوە نزیکە لە عێراق،سووریا،ئێران ، تورکیادا و دەیان ساڵە خاک و نیشتیمانى دوور لەویستى خۆى بەسەر عەرەب،تورک و فارسدا دابەشکراوە ، لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکى سەختى مێژووییدایە و بەدرێژایی مێژووییش هەمیشە بەرز گەردەلوول و ڕەشەباکان کەوتووە ، ئەوەش بەویستى خۆى نەبووە ، بەڵکو هەڵکەوتە جوگرافیاکەى وایکردووە هەمیشە لەهێڵى بەریککەوتنى وڵاتانى زڵهێزى ناوچەکە و نێودەوڵەتی دا بێت 
لە هەمانکاتیشدا کوردستان وەک ناوچەیەکى گرنگ وستراتیژى لەڕووى سەرچاوەکانى وزە ،هەمیشە چاوى نەیارانى لەسەر بووە و لە نێو هاوکێشەکاندا هەمیشە تووشى فشاروهێرشى قورسبووتەوە ، بەتایبەتى هەرێمى کوردستان وەک کارەکتەرێکى سەرەکى هەم لە ڕووى سیاسى و دیپلۆماسى و هەروەها لە ڕووى وەزەوە لە سەر  ئاستى ناوچەکە و نەخشەى جیهانیدایە و ئێستاش لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکى مێژوویی و چارەنووسسازدایە ، ئەم ستراتیژەى کە سەرکردایەتیی سیاسى بۆ مامەڵەکردنى لەگەڵ هاوکێشەکانى ناوچەکە پیادەى دەکەن تەنیا هەڵوێستێکى دیپلۆماسى نییە ،بەڵکو ستراتیژى مانەوەیە لەناوچەیەکى پڕ کێشە وئاڵۆزدا , بەتایبەتى ئابوورى بووتە چەکێکى کوشندە بۆ یەکلاکردنەوەى ململانێییەکان لەنێوان زڵهێزانى دونیا و ئێران و وڵاتانى ناوچەکەدا 
لەلایەکى دیکەوە ، لەڕووى سیاسییەوە ، پایتەختەکانى ناوچەکە ڕووبەرووى سەرقاڵییەکى سیاسى و ململانێیە گەورە بوونەتەوە ، لەو نێوەدا دەرفەتێکى مێژوویی و گرنگە بۆ گەلى کورد لە نێو عێراقێدا کە ئەو بابەتانەى کە پەیوەست بە ماف و شایستە دەستوورییەکانى بەتایبەتى خاک و کەرکووک ، بخانە ئەوڵەوییەتى خۆى و ئینجا پارێزگاریکرى لە سەقامگیرى و ئارامى هەرێمى کوردستان و پێداگرى لەسەر بەدیهێنانى هەموو مافەکانى بە تایبەتى ناوچە داگیرکراوەکان 
بۆیە ، ئەوەى لە ئێستا و رابردوودا دەبینرێت ،سەرکردایەتیی سیاسى گەلى کورد ،بەگڕتنەبەرى سیاسەتێکى هاوسەنگیی وردبینانە هەمیشە هەوڵى داوە خۆى لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بەدوور بگرێت ، لەهەمانکاتیشدا سوود لە دەرفەتەکان ببینێت بۆ پێکانى ئامانج و بەدەستهێنانى مافەرەواکانى ،کە ئەوەش خۆى لەخۆیدا ، زیرەکیی و ژیریی تەواوى دەوێت ،هەموو لایەک باش دەزانن ، بێلایەنى و ڕاگڕتنى هاوسەنگى لەناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵۆزدا نەک هەر کارێکى سادە و ئاسان نییە ،بەڵکو هونەر و سەرکردایەتییەکى بەهێزوداناى دەوێت 
هەروەها ڕاگڕتنى هاوسەنگى و بێلایەتى گەلى کورد ، بەو مانایە نایەت ، تاکو ڕێگە بدات خاک و ژێرخانى ببنە ئامرازێک بۆ گوشار خستنە سەر لایەنەکانى دیکە ، چونکە هەر جۆرە لادانێک لەم هاوسەنگیی و هاوکێشانە ، ڕەنگە گەلى کورد و قەوارەى هەرێمى کوردستان ڕووبەڕووى فشارى سیاسى و سەربازى و ئابوورى زۆر بکاتەوە ، نابێت ئەوەش لە بیر بکەین ، بێلایەنى واتاى پەراوێزخستن نایەت بەڵکو سیاسەتى خۆگونجاندنە لەگەڵ نەخشە نوێیەکەى ناوچەکەدا ، چونکە کاتێک هەرێمى کوردستان لەڕووى سیاسى و ئەمنى  وئابوورییەوە بتوانێت خۆى بپارێزێت، ئەو کاتە دەتوانێت هەنگاویی بۆ ڕاکێشانى بەرژوەندیی بهاوێژێت ولەهەمانکاتیشدا ببێتە پردێک بۆ ئەوەى هەموو لایەنەکان بەرەو سەقامگیریی ناوچەکە ببات 

لەنێو هەموو شەڕ وقەیران و ململانێیەکدا دەرفەتى لەباریش هەیە ، بەتایبەتى کاتێک زڵهێزەکان بەدواى هاوبەشێکى متمانەپێکراو و سەقامگیردا دەگەرێن کە بتوانن پشتى پێ ببەستن ، سەنگ وپێگەى ئەو لایەنانە زیاد دەکات کەتواناى خۆیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە نێو شەڕدا پاراستووە ، ئەمەش دەرفەتى زۆر دەداتە گەلى کورد بۆ بەهێزکردنى پێگەى سیاسى و جموجۆڵى دیپلۆماسى لە سەر ئاستى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتییدا ، ئەوەش گڕێدراوە بۆ ڕەچاوگرتنى بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان و تەبایی و یەکهەڵوێستى نێوماڵى کوردستان ،ـ هەروەها پارێزگاریکردن لە هەرێمى کوردستان وەک فاکتەرێکى سەقامگیرى و هاوسەنگى لە نێو ململانێی گەورەکاندا ، تا بەدانایی و سەرکردایەتییەکى ژیرانە و بەتوانا کار بۆ پاراستى خاک و بەرژوەندییەکان بکرێت لە نێو گەردەلوول و شەڕە قورسەکانى ناوچەکەدا

سیاسەت و دیپلۆماسییەت وستراتیژى هەرێمى کوردستان هەمیشە لەسەر ئەو بنەمایە بووە تا بەرێگەى دیپلۆماسى و لۆژیک و ئاشتییەوە ،چارەسەرى کێشەکان بکرێت ،چونکە گەلى کورد لەناوچەکە دا خاوەن دۆزێکى رەوایە ،لەگەڵ ئەوەى داگیرکەران و دوژمنانى هەمیشەسەرسەختانە ڕووبەڕووى بوونەتەوە ، بەڵام لەرابردوو ئێستاشدا هەوڵەکانى لەچوارچێوەى چارەسەرى ئاشتیانە و سیاسى بووە ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەو راستییەى ، خاکى کوردستان هەرگیز نابێتە گۆڕەپانى هێرش بۆ سەر هیچ وڵاتێکى ناوچەکە ، ئەوەش ئاماژەیە بە سەرکەوتنى هەرێمى کوردستان لە مامەڵەکردنى هاوسەنگ لەگەڵ پێشهاتەکاندا ، لەهەمانکاتیشدا کلیلى گۆڕینى هەرێمە لە گۆڕەپانى ململانێیەوە بۆ هاوبەشێکى ستراتیژى و ڕێگە خۆشکردن بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان لە نێو نەخشە نوێیەکەى جیهاندا هەمیشە سەنگ وپێگەى خۆى بپارێزێت وبەهێزتریشى بکات

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP