مێژوویی كوردفرۆشی و خاكفرۆشی، كارێكی شۆك هێنه‌ری یه‌كێتیه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی نییه،به‌ڵكو وه‌ك میراتێكی قێزه‌وه‌ن و پێشهیهك و په‌له‌یه‌كی ڕه‌ش به ناوچاوانی خیانهتكارانهوهیه و هه‌رگیز پاك نابێته‌وه ، به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی دوێنی ئه‌گه‌ر وه‌ك ڤایرۆسێك له‌به‌رده‌م بزاڤ و كوردایه‌تی گه‌لی كورد خزمه‌تی داگیركه‌ر و دوژمنانی كوردستانیان ده‌كرد ، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌وه و فه‌ریكه جاشه‌كان درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێچكه و زیانگه‌یاندن و خۆفرۆشی و هه‌ڵگری خه‌نجه‌ری ژه‌هراویی دوژمنانن و داگیركه‌ران بۆ برینداركردنی كوردوكوردستان
مێژوو له بیری ناكات كاتێك له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 چۆن به خیانه‌ت كه‌ركووك و نیوه‌ی خاكی كوردستانیان راده‌ستی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان كرد ، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك جارێكی تر له پێناو پۆست و به‌ڵێنی نه‌یارانی كورد ، له به‌رامبه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ، 120 پۆستیان دایه عه‌ره‌ب و توركمان ، بۆیه ئه‌وانه خاكفرۆشی و كوردفرۆشی و خیانه‌ت وه‌ك ژێنێتیك له نێو خوێنیاندایه
مێژوو سه‌لمێنه‌ره گه‌لی كورد و بزاڤه رزگاریخوازه‌كه‌ی له پێناو بست به بستی خاكی كوردستان و به‌تایبه‌تی سازش نه‌كردن له سه‌ر كه‌ركووك ده‌ریاییه‌ك خوێنی ڕشتووه ، بۆیه پۆستی كارتۆنی و كاتی و چه‌ند دینار وتمهنێكی بێ نرخ ، به خه‌ونیش به‌رامبه‌ر به پێگه و سه‌نگی كه‌ركووك به‌راوه‌ر ناكرێت . هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتن و خیانه‌ته قێزه‌وه‌نه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و نه‌یارانی كوردستان هه‌ر له سووننه‌ی فاشیزمی و كلدانی مورته‌زه‌قه و شیعی فاشیزمی وه‌لائیی به‌رامبه‌ر به كه‌ركووك و هه‌موو كوردستان ته‌نیا بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد و دروستكردنی ناكۆكیی و هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه وه‌ك خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له جیاتی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كار بۆ سیاسه‌تی زۆرینه و تاكڕه‌وانه و دیكتاتۆرانه و سه‌ر له نوێ پیلانی ده‌ركردن و ڕاگواستنی كورد و ڕێگریكردن ده‌كه‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان و ئه‌وه‌ش به‌زاندنی هێڵی سووری هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ڕه‌فه
له رابردوو و ئێستاشدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یاران و دوژمنانی كوردستان هه‌وڵی زۆریان داوه كه‌ركووك له كوردستان داببڕن ، به‌ڵام له‌بیریان چووه خاك و ئاو و خۆشه‌ویشتی وكوردستانبیونی كه‌ركووك ئاوێته‌یه له نێو ڕوح و خوێنی كورد بۆیه ئه‌گه‌ر دوێنی كورد ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین ڕژێمێكی دڕنده‌ی به‌عس بووه كه خاوه‌ن چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و وێرانكه‌ر بوو ، به‌ڵام نه‌یانتوانی كوردوكهركووك له‌یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه و كۆڵی نه‌دا ، له پێناو ئازادی و رزگاری و خاكی پیرۆزی كوردستان وكه‌ركووك هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمانه گیانی فیداكرد ، بۆیه ده‌بێ خیانه‌ت وخاكفرۆشان بزانن ، كه‌ركووك خاوه‌نی خۆی هه‌یه و خاكی كوردستان بۆ فرۆشتن نییه و ئه‌مرۆ كوردستان له هه‌موو كاتێكی دیكه هوشیارتر به‌ئاگاتر و ناچێته ژێر باری فێڵبازی و چه‌واشه‌كاری كۆمه‌ڵێك تاڵانچی و به‌كرێگیراو كه جگه له‌به‌رژوه‌ندی حزبی و نازانن سه‌نگ و بایه‌خی خاك و نه‌ته‌وه چییه
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، یه‌كێتیه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ر جاره‌وه له پێناو به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی یان و پۆست و پاره و داهاته‌وه ئاماده بووه خیانه‌ت له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كوردستان بكات، به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ركووك كوردستان و چ بایه‌خێكی مێژوویی هه‌یه له ڕووی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و چونكه كه‌ركووك و هه‌موو بستێكی ئه‌م نیشتیمانه ئه‌مانه‌تێكی مێژووییه و بۆ فرۆشتن نییه
ئه‌م كاره قێزه‌وه‌ن و خیانه‌تكارانه و سازشاكارانهیه ، هه‌نگاوێكی ئامانجداره بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140 پاشگوێ بخرێت ، رۆژ به‌رۆژ پرسی كوردستانیبوونی كه‌ركووك پاشگوێ و به‌خه‌یاڵی خاویان كورد بێ ئومێد بكه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان ، له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه لایه‌نێكی كوردی به‌شداری ئه‌و پیلانێگرییه له‌گه‌ڵ فاشیزمی عه‌ره‌بی و ده‌ستی ده‌ره‌كی ته‌نیا بۆ به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبیان
به‌دڵنییاییه‌وه ده‌ڵێم ، ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیداره‌ی ئێستا ، ته‌نیا ڕێككه‌وتنێكی ئاسایی سیاسی نییه ، به‌ڵكو پیلانگێرییه‌كی پێش ئاماده‌كراوه به چاوساغی و ڕه‌زامه‌ندی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر و خیانه‌تێكی دیكه هاوشێوه‌ی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 به ناوی گۆڕینی نۆڕهیی پۆستی پارێزگار ، به‌ڵام رادهستكردنێكی له سه‌ر خۆی كه‌ركووك به دوژمنانی كه‌ركووك وكوردستان بكرێت ،واته ئاماژه‌یه به هه‌نگاویی سڕینه‌وه‌ی سوناسی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركووك ، بۆیه هه‌ر جۆره بێ هه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته مێژووییه ، ڕه‌وایدان و بێده‌نگییه به‌رامبه‌ر خیانه‌تكاران و كه‌ركووك ، چونكه ناكرێت چیتر له ژێر هیچ پاساوێكدا بازرگانی به خاك و شكۆی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه بكرێت ، چونكه ئه‌و جۆره سازشكردن وخیانه‌تكردنه بۆ نه‌یارانی كوردستان و فاشیزمه‌كان له عێراق ، كارێكی مه‌ترسیدار و به‌ئامانجگرتنی شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد و كۆتایی هێنانه به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی فیدراڵی و هاوبه‌شی وهاوسه‌نگی و سازان و چونكه خیانه‌تكاران و خاكفرۆشان به‌ناوی سیاسه‌ت و به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سیه‌وه هه‌موو سنووره ئه‌خلاقیه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه
ئه‌و خیانه‌ته مێژووییه‌ی خاكفرۆشان ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه ، خۆفرۆشان هیچ داهاتووییهكیان نه‌ماوه ، چونكه خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ له ڕیسوایی و نه‌فره‌ت گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ن و هه‌ڵگری میراتێكی پڕ قێزه‌وه‌نی و ریسوایین له نێو خیانه‌تكارانی پێش خۆیان ، چونكه ئه‌وان له جیاتی ژیانی شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌زی ، ئه‌وا ژیاننی نه‌نگی سه‌رشۆڕی و ترسنۆكی و پاشكۆیه‌تی و ناپاكی له خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد، بۆیه چاره‌نووسییان چوونه نێو زبڵدانی مێژووه و به‌ر نه‌فره‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ون
ئەوانەی خاک بۆ کورسییەکی لەرزۆک هەراج دەکەن، نەک تەنیا ئێستایان، بەڵکو داهاتووشیان دەدۆڕێنن؛ لە مێژوو و ویژدانی زیندووی نەتەوەییدا، جگە لە نەفرەت، هیچ میراتێکی تریان بۆ جێنامێنێت. ناویان لە لیستی ڕەتکراوان و خیانەتکاراندا تۆمار دەکرێت و بە شەرمەزارییەکی هەمیشەیی دەناسێنرێن، چونکە خوێنی پیرۆزی شەهیدان و جەرگەی نیشتمانیان کردووەتە کاڵای قومارێکی دۆڕاوی سیاسی.بۆیه خیانه‌ت و خاكفرۆشی له ناخی بهكرێگیراواندا بێ كۆتاییه تا به‌سزای گه‌ل ونیشتیمان ده‌گه‌ن