بەر لە وەحدەدین پاشا، سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم هانای بۆ بەریتانییەكان برد و داوای لێكردن گیانی خۆی و خانەوادەكەی بپارێزن، بەڵام بەریتانییەكان وەكوو عادەتی هەمیشەیی خۆیان تا شتێكت دەدەنێ، زۆر زیاترت لێوەردەگرن.
عەبدلحەمید، لە ١٨٧٨ دوای فشاری چراخان، هەستی بەوە كرد گیانی خۆی و خانەوادەكەی لە مەترسیدایە، بۆ ئەوەی خۆی لە سوپای ئۆپۆزسیۆنی ناو وڵاتەكەی بپارێزێت رووی لە سەركونسوڵی بەریتانیا لە توركیا كرد و پرسی ئایە دەتوانن بمپارێزن؟
بەریتانیا بە عەبدلحەمیدی گوت، لەبەرامبەر پاراستنی گیانی خۆت و خانەوادەكەت، دەبێت قوبرسمان رادەست بكەیت. هەر لە هەمان ساڵ واتە لە ١٨٧٨دا، بەبڕیاری عەبدولحەمید، قوبرس رادەستی بەریتانیا كرا.
دوای ئەوەی عەبدولحەمید عەقڵی هاتەوە سەر خۆی، گوتی ”ئەی هاوار چی هەڵەیەكی گەورم كرد“
هیوام وایە، دوای چەند ساڵێكی تر، بەڕێزان مەزڵووم عەبدی و عەبدوڵا ئۆجەلان، وەكوو عەبدولحەمید، نەڵێن ئەی هاوار، چی هەڵەیەكمان كرد كە پەكەكە و هەسەدەمان هەڵوەشاندەوە، چونكە ئەوكات وڵاتان و دوژمنانی كورد تەنیا پێتان دەڵێن ”بۆ خۆتان خۆش“.
تێبینی ”لە ١٨٧٨، عەلی سواڤی، ویستی سوڵتان موراد بهێنێتە سەر تەختی پاشایەتی و كودەتا بەسەر عەبدولحەمید بكات و هێرشیان كردە سەر كۆشكس چراخان“