دواین هەواڵ

ریفراندۆم لەنێوان كودەتای ئەقباڵ پوور لەناوەخۆی یەكێتی و شكەستی 16 ئۆكتۆبەردا

‌رێکان سەباح

8 کاتژمێر پێش ئێستا

ریفراندۆم لەنێوان كودەتای ئەقباڵ پوور لەناوەخۆی یەكێتی و شكەستی 16 ئۆكتۆبەردا

بافل تاڵەبانی گوتی " لاهور جەنگی" كەركووكی فرۆشت

لەرۆژی 16 ئۆكتۆبەرەوە " كۆتایی بەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هات

مرۆڤ بیەوێت بەكەرامەتەوە بژی دەبێت بۆشی بمرێت

دواخستنی ئۆپەرەسیۆنی حەویجە بۆ دوای ڕزگارکردنی تەواوەتی مووسڵ کە لە تەممووزی 2017 ڕاگەیەندرا، لەکاتێکدا حەویجە لە ئۆکتۆبەری 2017 ڕزگارکرا، تەنیا بڕیارێکی سەربازیی ڕووت نەبوو، بەڵکو پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە دۆسیەی ناوچە دابڕێنراوەکان لە سەروویانەوە کەرکووک هەبوو،
حەویجە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک. هێشتنەوەی داعش لە حەویجە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ، کەرکووکی خستبووە ژێر مەترسیی بەردەوامی ئەمنی و فشاری ئابوورییەوە.

بەغدا دەیانزانی کە بەشێکی زۆری ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش سەرقاڵی پاراستنی سنوورەکانی کەرکووکن لە بەرامبەر حەویجەدا. هێشتنەوەی ئەم مەترسییە بەرامبەر کەرکووک فشارێکی زۆری لەسەر ئیدارەی کوردی لە کەرکووک و حکومەتی هەرێم دروست کردبوو.بەغدا ستراتیژییەتێکی دیاریکراوی هەبوو کە ئازادکردنی حەویجە بکاتە دەستپێک بۆ گەڕانەوەی هێزە فیدراڵییەکان بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان.

سەرنجی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی " دەرفەتی پیلانگێریەكی سازكردبوو! ئەوش ئەوە بوو هاوپەیمانان پێان وابوو" رزگار كردنی مووسڵ كۆتایی هێنان و هەڵتەكانی تەواوەتی داعشە لەحەویجەش! ئەوە بووە هۆی گومان، عێراقیش بەنیازی لەودەرگایەوە بەناوی " گەرانەوەی دەسەڵاتی فیدراڵی پاشەكشە بە هێزی پێشمەرگە بكات بۆ سنوری " پێشووتری رژێمی بەعس و هەرێمی كوردستان كە ناویان لێنابوو" سنوری دژە فرین!

ئالێرەدا بارزانی لە نەخشیەكی ئاڵۆز دابوو" خوێنێكی زۆر رژابوو بۆ پاراستنی سنورەكانی ئیدارەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان،
بارزانی پێی وابوو نیازێكی مەترسیدار لە بەغدا هەیە، پێیان وابوو کە حکومەتی ناوەندیی عێراق دەستووری ٢٠٠٥ی پەیڕەو نەکردووە، بەتایبەت لە بڕینی بودجە و مووچەی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، جێبەجێ نەکردنی ماددەی ١٤٠ (پەیوەست بە ناوچە دابڕێنراوەکان)، و فەرامۆشکردنی پرەنسیپەکانی تەوافق و شەراکەتی ڕاستەقینە، نیازی مەركەزیەت لە بەغدا لە پێشەڵكردنی 55 ماددەی دەستووری دەخرایەروو!

عێراق و ئێران" بەهاوكاری توركیا و ئۆجەلان" لەگفتوگۆیەكی تووند دابوون، بەپێی بەڵگەنامەكان! لە ناوەڕاستی ئابی ٢٠١٧، ژەنراڵ مەحمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ خولوسی ئاکار (سەرۆکی ئەوکاتی ئەرکانی سوپای تورکیا) و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کۆبووەوە.
ئەوە یەکەم سەردانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران بوو بۆ تورکیا لە دوای شۆڕشی ئێرانی ١٩٧٩وە. تەرکیزی سەرەکیی کۆبوونەوەکە ڕێگریبوون لە ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان.

ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بە یەکێک لە ئاڵۆزترین و پڕ دەنگوباس‌ترین وەرچەرخانەکانی مێژووی هاوچەرخی باشووری کوردستان دادەنرێن. سەبارەت بە هەردوو بابەتی، کودەتای ناوخۆیی یەکێتی و ڕۆڵی ئێران)بەڵگە و خوێندنەوەی جیاواز خرایە روو!
چەمکی "کودەتا" لێرەدا زیاتر بۆ دووڕیان و دابەشبوونی قووڵی جەمسەرەکانی ناو ڕەوتی بڕیاردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەکاردێت، چونکە ئەو ڕووداوە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی سیاسی-سەربازیی جیاواز بوو لە بڕیاری فەرمیی سەرکردایەتیی گشتی یەكێتی، لەوكاتەدا هێرۆ برایم ئەحمەد" لێدوانی فەرمی هەیە كە بە باڵی بریاردەری فەرمی یەكێتی دەناسرێت، باس لەوە دەكات كە هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ عێراق نەكراوە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەوە لەناو یەكێتی دا روویداوە، بریاری تەنانەت خاتوو هێرۆ كە هاوسەری تاڵەبانی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش بوو" بێ ئاگابوو! هەروەها کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کە ئەوکات جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بوو و بەشێک لە فەرماندە دێرینەکانی یەکێتی، ئەو کارەیان بە "کاڵفامی و خیانەت" ناوزەد کرد.

کۆبوونەوەی دووکان (١٥ی ئۆکتۆبەر): ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە، کۆبوونەوەیەکی ئاستی باڵا لە دووکان لە نێوان سەرکردایەتیی پارتی (بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی) و سەرکردایەتیی یەکێتی (بە ئامادەبوونی کۆسرەت ڕەسوڵ، مەلا بەختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی) بەڕێوەچوو. لەوێ ڕێککەوتن کە ئۆفەری عەبادی بۆ کشاندنەوەی هێزەکان ڕەت بكرێتەوە و بەرگری لە کەرکووک بکرێت، ڕێککەوتنی جیاواز (باڵی بڕیاردەر): لەگەڵ ئەوەشدا، باڵێک لە ناو یەکێتی (کە دواتر بە باڵی بافڵ و لاهۆر جەنگی، و ئاراس شێخ جەنگی ناسران) ڕێککەوتنێکی سەربەخۆیان لەگەڵ بەغدا و حەشدی شەعبی ئەنجام دابوو.

لە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئۆکتۆبەر، بڕیاری کشاندنەوەی ئەو هێزانەی فەرمانیان لەو باڵەی یەکێتی وەردەگرت بە تایبەت لیواکانی ٧٠ و دژەتیرۆر، ئەمەش بووە هۆی ڕووخانی هێڵەکانی بەرگریی پێشمەرگە لە باشووری کەرکووک.

بەپێی بەڵگەنامەكانی كە لەوكاتەدا رۆیتەرز شوێنی ئەقباڵ پوور بڵاوكردۆتەوە لە باشووری كەركووك، لەگەڵ ئەو باڵەی یەكێتی خەریكی دارێشتنی " كودەتای ناوەخۆی یەكێـتی بووە، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان" هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد" لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر " تا ئێستاشی لەگەڵ بێت یەك زانیاری لەسەری دا بڵاو ناكرێتەوە و دووركەوتۆتەوە، بەگوێرەی زانیاریەكان و بەڵگە فەرمیەكان، دوای ئەوەی زانیویەتی بافل تاڵەبانی و لاهور جەنگی كودەتای ناوەخۆیان كردووە، تووشی نەخۆشیەكی مەترسیدار بووە لەناكاو!

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن لە كۆبوونەوەی ناوەڕاستی ئابی 2017، ژەنراڵ موهەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەگەڵ خولوسی ئاکار (سەرۆکی ئەوکاتی ئەرکانی سوپای تورکیا) و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، باس لەوەكراوە كە ئامادەكاریەكان بۆ گەرانەوەی " هێزی عێراق بۆ ناوچەی كەركووك گفتوگۆی لەسەركراوە، هەردوو لایان هاوڕابوونە بەوە كە ناوچەكان بەپێی دابەشكاری " بێت و ئێرانیش رەزامەندی دا لەسەر گەرانەوەی توركیا بۆ" سەرێ كانی و گرێ سپی و عەفرین" بەریتانیاش بەهۆی " ئامادەگی رووس نەفت لەوناوچانە " هاوكاربووە! تەنانەت ئەوەی گوتووە، ئەگەر شەڕی پێشمەرگە درێژە بكێشێت بۆ 3 هەفتە، بێشك ئەمریكا و ئیسرائیل و ئەوروپا دانی پێدا دەنێن و هەروەها گوتوویەتی نابێت هێزی بارزانیش بە بچووك سەیر بكەن ئەم رووبەروو بوونەوەیە زۆر مەترسیدارتر دەبێت لە ناو هەرسێ دەوڵەتەكەی تری كوردی تێدایە! ئەم قسەیە لەنێو بەرنامەی هەبەر توركی" نیهات عەلی ئۆزجان کۆڵۆنێلی خانەنشینکراو و شیکەرەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئاشكرای كرد!

هەر لەو بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ باس لەوە دەكات كە كوردەكان " لەناو كۆنگرێس پاڵپشتیەكی بەهێزیان هەبوو، هاتن بەمنان گوت" كوردەكان زۆر ئازان" منیش گوتم كەوایە لێگەرێن با بزانین چۆن بەرگری دەكەن و چ دەكەن، واتا ترەمپ پێی وابوو دەرفەت بدرێت بەكورد خۆی بەرگری لەخۆی بكات، ئەم قسەیە دەریخستووە، كە ئێران و توركیا و عێراق تەواو دڵنیابوون ئەم شەڕە تا 3 هەفتەی تر بەردەوام بێت دەوڵەتێك دروست دەكات، بۆیە رێكەوتن لەرێگای پیلانگێری ناوەخۆی یەكێتی ئەوە ئەنجام بدرێت.

لە ئێستادا بنەماڵەی تاڵەبانی " بەتەواوی ئەوروداویان خستە سەر بنەماڵەی جەنگی و بافل جەنگیش بەئاشكرا دەلێت كەركووك لەلایان بنەماڵەی جەنگیەوە فرۆشراوە، پێشتریش " لاهور جەنگی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی رووداو" باسی وەفای خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كردووە لەبەرامبەر " وەڤدەكانی ئێران و پێی گوتوونە من بەلێنم بە كاك مەسعود داوە تا كۆتایی پشگیری دەكەم، ئەمەش نیشان دەدات كە ئێران تەواو بێ ئەمەڵ بووە لە یەكێتی بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسول و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد!

بەڵام سەرچاوە میدیاكانی تریش باس لەوە دەكەن كە بڕیارەكە هی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بووە، ئەو پشگیری لە " ئەنجوومەنی سیاسی نەكردووە دوای ریفراندۆم، بۆیەش رێگای بەو باڵە داوە ئەم كارە بكەن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP