ئێستا سه‌رده‌مێكى نوێ هاتۆته ئاراوه و پێ ى ده‌گوترێت سه‌رده‌مى دواى كه‌وتنى ئه‌فغانستان "پۆست ئه‌فغانستان".گرنگه هه‌موو هاوڵاتیانى جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى به‌تایبه‌تى كوردستان له‌م گۆڕانكاریه تێبگه‌ن و باش خۆیانى بۆ ئاماده بكه‌ن.
ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له ئێستایا خۆیان له وه‌همى به‌دیموكراسى كردنى جیهانى عه‌ره‌ب و موسوڵمان ڕزگاركردوه و چیتر پێ ناچێت پاڵپشتى سیسته‌مى حوكمڕانى دیموكراسیانه بكه‌ن له ناوچه‌كه‌دا.
ڕۆژئاوا باش ده‌زانێت دیموكراسى كاڵایه‌ك نیه هه‌نارده‌ى جیهانى ڕۆژهه‌ڵات بكرێت یان بسه‌پێنرێت, گه‌شتون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه ئه‌م ته‌جروبه‌یه له عێڕاق و ئه‌فغانستان و سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و میسر شكستى هێنا و به تریلیۆن دۆلار و به ملیۆنه‌ها ژیانى له‌ناو برد. نه‌ك نه‌توانرا سیسته‌مێكى دیموكراسى باش جێبه‌جێ بكرێت بگره بوه هۆى داڕمانى ژێرخانى وڵاته‌كان و بگره نه‌توانرا خزمه‌تگوزرایه سه‌ره‌كیه‌كانى وه‌ك ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
ته‌نانه‌ت له تونس كه ئه‌زمونه‌كه‌ى زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌به‌راورد به وڵاتانى تر له‌ماوه‌ى 10 ساڵدا 10 حكومه‌تى ئاڵوگۆر پێكرد و هه‌ر شكستى هێنا. ئه‌و هه‌وڵى به‌دیموكراسى كردنه جگه له گه‌نده‌ڵى و فه‌ساد و داڕمانى ئابورى و ناسه‌قامگیرى و نائارامى هیچى دیكه‌ى بۆ هاوڵاتیان دابین نه‌كرد. بینیمان له لوبنان گه‌نده‌لێ و ئیفلاسى و شه‌ڕى تایفى و به‌هێزبوونى بازرگانه‌كانى جه‌نگى به‌رهه‌م هێنا و به‌هۆیه‌وه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانى وڵاته‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكى نابه‌رپرسه‌وه تاڵانى كرا و له ئێستاشدا ناتوانن ئاو‌و و نان و كاره‌با و سوته‌مه‌نى و ده‌رمان بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
هه‌وڵه‌كانى ڕۆژئاوا نه‌ك نه‌بوو به‌هۆى دروستكردنى حوكمڕانى دیموكراسى به‌ڵكو بوو به‌هۆى دروستبوونى چه‌ندی ده‌وڵه‌تى شكستخواردووى نائارام و ناسه‌قامگیر و گیرۆده به گروپه تیرۆریستیه‌كان.
له ئه‌فغانستان و عێڕاق ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا زۆر به قوڵى سه‌رمایه و هه‌وڵى خۆیان خسته گه‌ڕ كه‌چى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیان هێنا داڕمانى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و نه‌مانى سه‌روه‌رى و شكۆمه‌ندى ده‌وڵه‌ت بوو, تا واى لێهات ئه‌مریكا ڕ‌ازى بوو له ئه‌فغانستان هێزێكى چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست وڵاته‌كه ببان به‌ڕێوه.
زۆر له بیرمه‌ندانى ناو واشینتۆن گه‌شتون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه باشترین سیسته‌مى حوكمڕانى بۆ ڕۆژهه‌ڵات سیسته‌مى ئۆتۆكراسى و دیكتاتۆریه‌ته. ئه‌مه له لایه‌ك و له‌لایه‌كى تره‌وه ته‌جروبه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى خه‌لیج له دابینكردنى سه‌قامگیرى و بوژانه‌وه‌ى ئابورى ئه‌وه‌ى بۆ ڕۆژئاوا سه‌لماند كه فۆرمى حوكمڕانى بنه‌ماڵه و ئۆتۆكراسیانه, هه‌رچه‌نده به‌دلێ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نیه, باشترین فۆرمى ده‌وڵه‌تداریه بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌و دیموكراسیه‌ى له ئه‌وروپا هه‌یه به‌رهه‌مى 600 ساڵى خه‌بات و ماندووبون خوێنڕشتن بوو هه‌ر له‌سه‌رده‌مى وێستفالیا و مه‌گنا كارتاوه ده‌ستى پێكرد و تا دواى ڕوخانى یه‌كێتى سۆفیه‌ت له ساڵانى 1990 دا و كه‌وتنى دیوارى به‌رلین كه ئیتر ئه‌وروپا بڕستى لێ بڕا و ناچار بوون به حوكمى دیموكراسى ڕ‌ازى بن و لێ ى بحه‌سێنه‌وه.
له‌ئێستادا پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه بۆ ئه‌مریكا و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌یه كه گرنگ نیه ده‌سه‌ڵات چۆن به‌ده‌ست دێـت به‌ڵكو گرنگه ده‌سه‌ڵات چۆن حوكمڕانى ده‌كات و چۆن خزمه‌تگوزارى و مافه یاساییه‌كان بۆ هاۆلاتیان دابین ده‌كات.
ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه گرنگه كه سیسته‌مى حوكمڕانى چى پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌وه‌نده ئه‌وه گرنگ نیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چۆن هاتوه و ئایا شه‌رعیه‌تى هه‌یه یان نا. ئێستا شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌ڵات به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسى پێوه‌ر ناكرێت به‌ڵكو به خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان ده‌پێورێت. له‌به‌ر ئه‌وه بوو دوێنێ شه‌و بایدن گوتى "په‌له ناكه‌ین له حوكم دان به‌سه‌ر تالیبان و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و چاودێرى حوكمڕانیان ده‌كه‌ین". واته گرنگ نیه چۆن هاتوون گرنگه چى ده‌كه‌ن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه هه‌یانه. شه‌رعیه‌ت له چۆنیه‌تى به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات نیه به‌ڵكو له چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌لاى كه‌سى ده‌سه‌ڵاتدار.
به‌مانایه‌كى تر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك توانى خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانى وه‌ك ئه‌من و ئاسایش و ئاو كاره‌با و ته‌ندروستى و خوێندن و هه‌لى كار به‌ده‌سێت بێنێت و دواتریش هه‌وڵ بدا بۆ دادپه‌روه‌رى و سیسته‌مى یاسایی به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئازادیه بنچینه‌ییه‌كان و سه‌ربه‌ستى بۆ هاۆلاتیانى دابین بكات ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌پێ ى كات شه‌رعیه‌تى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گرێت.
له ئێستایا چ كۆمارى و چ دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا چ كۆنه‌پارێز و چ پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا هاوڕاى ئه‌م بۆچونه‌ن. ته‌نانه‌ت فۆرمه حوكمڕانیه‌كانى وه‌ك كۆمیونیزم و فاشیزمى سه‌ده‌ى پێشووى ئه‌مریكا جۆرێك له‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌یان بۆ هاوڵاتیان دابین كردبوو.
به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات ئیسلامى ڕادیكاڵ و ئه‌لقاعیده و داعش و تالیبان و میرنشین و بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى خه‌لیج كێبركێ ى ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. تالیبان و ئه‌لقاعیده و داعش و ئیسلامى رادیكاڵ كێبركێ ى به‌ها ڕۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانى خه‌لیج ڕاسته دیكتاتۆرن و ئۆتۆكراتن به‌ڵام خۆیان گونجاندوه له‌گه‌ڵ سۆشیال لیبرالیزمى ڕۆژئاوا و ژیانێكى شایسته‌یان بۆ هاوڵاتیانى خۆیان دابین كردوه كه وڵاتیانى دیكه‌ى عه‌ره‌بى و ئیسلامى ئیره‌ییان پێ ده‌به‌ن و له‌سایه‌ى حوكمڕانى بنه‌ماڵه میرنشینه‌كانى خه‌ڵك هاوڵاتیه‌كانیان بوون به خاوه‌نى پاسپۆرتێك كه له هه‌موو جیهان ڕێزیان لێده‌گرن و حسابیان بۆ ده‌كه‌ن. حوكمى ئۆتۆكراتیانه‌ى خه‌لیج سه‌ركه‌وتووترین مۆدێله له ڕۆژهه‌ڵات كه تیایدا زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى خه‌لیج سه‌ربه‌رز و خۆشگوزه‌رانن به‌به‌راورد به‌و وڵاته عه‌ره‌بیه ئیسلامیانه‌ى كه داعش و ئه‌لقاعید و ئیخوان و تالیبان یان تایفیه‌كان حوكمیان ده‌كه‌ن. به‌س بڕوانن پاسپۆرتى ئه‌و وڵاتانه وه‌ك عێڕاق و ئه‌فغانستان و سوریا و لوبنان و میسر و لیبیا چه‌ند سوك و بێئه‌رزشن به‌ڵام ئه‌وانه‌ى خه‌لیج چه‌ند به‌به‌ها و گرنگن.
ته‌نها بڕواننه شێوازى ژیانى ڕۆژانه و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه وڵاتانى خه‌لیج فه‌راهه‌میان كردون به‌به‌راورد به وڵاته شكستخواردوه‌كانى وه‌ك عێڕاق و ئه‌فغانستان و خۆتان جیاوازیه‌كه ببینن. ته‌نانه‌ت هه‌ردوو وڵاتى هه‌ره‌بى مه‌غریب و ئوردن كه هه‌رچه‌نده نه‌وتیان نیه توانیویانه باشترین مۆدیلى حوكمڕانى و ژیانى شایسته بۆ هاوڵاتیانى خۆیان دابین بكه‌ن له‌سه‌د ساڵى ڕابردودا هه‌رچه‌نده و سیسته‌مى حوكمڕانیان سیسته‌مى بنه‌ماڵه‌یی ڕه‌هایی ئۆتۆكراسیشه.
وڵاتانى میرنشینى خه‌لیجى سه‌د ساڵیان پێ چوو تا توانیان خۆیان له چاخه تاریكه‌كان ژیانى دواكه‌وتویی ڕزگاربكه‌ن و له ئێستادا له لوتكه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتوى جیهانن به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانى سه‌ده‌ى 21. ئه‌وان ئێستا ژێرخان و په‌روه‌رده و سیسته‌مێكى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخیان هه‌یه و توانیوانه هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیان به سه‌قامگیرى ئارامى بۆ زیاتر له 100 ساڵ بهێڵنه‌وه و بیپارێزن.
هاولاتیانى خه‌لیج خاوه‌ن پاسپۆرتێكن له جیهاندا ڕێزى لی َده‌گیرێت و ده‌توانن بۆ كوێیان ویست گه‌شت و بازرگانى خوێندن سه‌فه‌ر بكه‌ن و ئیمتیازى وه‌هایان هه‌یه ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانى ڕۆژئاوا ئیره‌ییان پێ ده‌به‌ن.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیانى ئه‌فعانى ژیانى خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ته‌نها بۆ گه‌شتن به فڕۆكه‌خانه‌ى كابول یان سواربوونى باڵى فڕۆكه‌ى بۆینى ئه‌مریكى بۆ ڕزگاركردنى خۆیان له‌و كاولستانه و گه‌شتن به‌وڵاتێك كه پاسپۆرته‌كه‌ى ڕێز و پریستیجى هه‌بێت. یان هاوڵاتى عێڕاقى كه ئاماده‌ن 100 هه‌زار دۆلار واته ده ده‌فته‌ر بده‌ن بۆ كڕینى پاسپۆرتى وڵاتێكى بێ ئه‌رزشى وه‌ك دۆمینیكا.
ڕاسته وڵاتانى خه‌لیج گرنگى زۆر به ئازادیه‌كان ناده‌ن به‌ڵام توانیویانه كۆڵه‌كه گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌تى هاوچه‌رخ بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
له ئه‌مڕۆدا هاوڵاتیانى وڵاته شكستخواردوه‌كانى وه‌ك ئه‌فغانستان و عێڕاق و ئێران و لوبنان و چه‌ندانى تر هیچ چاره‌یه‌كى تریان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه ته‌نها په‌ند و وانه وه‌رگرتن و ئیره‌یی بردن نه‌بێت له میرنشینه‌كانى خه‌لیج.چونكه ڕژێمه‌كانى ئه‌م وڵاتانه ئیتر ئایا به‌ناو دیموكراسى شكستخواردوو بن وه‌ك عێڕاق و ئه‌فغانسانى پێش تالیبان یان سیۆكراسى ڕه‌ها بن وه‌ك ئێران هاوڵاتیان له‌هه‌موو شت مه‌حروم كرد. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى خه‌لیج هه‌موو ئیمتیازاتێكى ژیانێكى شایسته‌یان بۆ هاوڵاتیانى خۆیان دابین كرد.
له كوردستانیش له‌سایه‌ى ئه‌و دیموكراسیه‌ى كه هه‌یه بینیمان چ پاشاگه‌ردانیه‌ك دروست بوو چه‌ند له هاوڵاتى ئه‌م هه‌رێمه و ته‌نانه‌ت عێڕاقیش به حه‌سره‌ته‌وه باس له سه‌رده‌مى حوكمڕانى ئۆتۆكراسی پێشویان ده‌كرد و دڵنیام ئێستا ئه‌گه‌ر ڕاپرسیه‌ك بكرێت زۆرینه‌ى هاوڵاتى عێڕاق و كوردستان پشتگیرى یه‌ك ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى به‌هێز ده‌كه‌ن كه بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ژیانێكى شایسته و ئه‌من و ئاسایشیان بۆ دابین بكات نه‌وه‌ك ئه‌و به‌ناو دیموكراسیه فشه‌ڵه‌ى كه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیرى و ژیانى شایسته دابین بكات .
بۆیه به‌دڵمان بێت یان نا ئیتر سه‌رده‌م سه‌رده‌مى گه‌ڕانه‌وه و بیركردنه‌وه‌یه له حوكمى ئۆتۆكراسى.