ئێمەش خێرەومەند لە نەهامەتی خێریان پێکردووین، ئەوەی دژی خێر بە لێقەوماوبێت ویژدانی نیە .
لەو ڕێکلامکردنەی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ غەززە، بە سەدان کۆمێنتم خوێندەوە کە هێرش دەکەنە سەر ئەوانەی خێرەکە کۆدەکەنەوە، هۆکاری ئەوەش لە چەند تەوەرێک خۆی دەگرێتەوە ئەگینا هیچیان دژی خێرکردن نین .
١- ئەوانەی ئەو خێرە کۆدەکەنەوە، هیچ حەماسەتێکی وایان نەبوو، کاتێ داعش هێرشیکردە سەر ڕۆژئاوا، هیچ هەڵوێستێکی هاوشێوەیان نەبووە نە بۆ باکور نە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
٢- نە عەرەب و نە فەڵەستینیەکان و نە دەوڵەتە ئیسلامیەکان و نە حزب و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان لە جیهان، نە لەکاتی ئەنفال و کیمیابارن و نە لە کۆڕەوەکەی دوای ڕاپەڕین ( جگە لە ئێران کە خۆی لەشەڕوناحەزیدابوو لەگەڵ عیراق ) یەک هەڵوێستیان نەبوو لەسەر کورد .
٣- بە پێچەوانەوە لەو کارەساتانەی ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕەو، زۆربەی هەرە زۆریان لەگەڵ سەدام بوون، جگە لە ڕەوانشاد قەزافی بە ئاشکرا پاڵپشتی کوردی کردووە،هەندێکیشیان کەم کەمەش شەرمنانە لێوێکیان بزواندوە و پشتە دەستێکیشیان بە لالوتەوە ناوە ئەگەر قسەیەکیان کردبێ .
٤- ئەوانەی نانێک و بەرگێکی بەزەییان بەخێر بۆ ناردین، بە قەولی برا موسڵمانانی دەوڵەتانی دەوروپشت دەڵێن، وڵاتە مولحیدوکافرەکان بوون و خێراش دەرگای پەناهندەییان بۆ کردینەوە، کە لەوکاتدا بۆ کورد تاکە سەرچاوەی دەرگای خێرات بوو، کە ڕەوەندی کورد کۆمەگیان دەناردەوە . دەنا نە دەوڵەتێکی عەرەبی و نە دەوڵەتێکی ئیسلامی دەرگای وڵاتی خۆیان بە پێدانی ئیقامە و ڕەگەزنامە نەکردەوە .
بەڕای من ئەوانەی خێرات دەنێرن، من باشترین کار تا ڕەخنەیان نێتەوە سەر، بە هەمان چاوی موسڵمانانی غەززە سەیری موسڵمانانی چەوساوە و بێبەشی پارچەکانی دی کوردستانیان بکردایە .