ئێستا فرۆشی دهرمانی ساخته لەروی داهات لهجیهاندا له پلهی یهکهمدایەو قەبارەکەی به زیاتر له یهک ترلیۆن دۆلار دهخهمڵێندرێت .
بەرپرسی بەگژداچوونەوەی قاچاغچێتی دەرمان لە گروپی ( SANOFI) فەڕەنسی دەرمانی ساختە بە پەتای سەدەی بیست و یەک ناوئەبات و رایئەگەیەنێ وەبەرهێنانی یەک هەزار دۆلار لەدەرمانی ساختەرەنگە تەوەکو ٥٠٠ هەزار دۆلار قازانج بهێنێ لە کاتێکدا وەبەرهێنانی یەک هەزار دۆلار لەبازرگانی هێرۆین یان پارەی ساختە تەنیا ٢٠ هەزار دۆلار قازانج ئەهێنێت.
بهگوێرهی شیکردنهوهو پشکنینی رێکخراوی تهندروستی جیهان لهنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠١٦ دهرکهوتووه که ١٠.٥٪ دهرمانهکان له وڵاتانی دواکهوتوو ساختهن، له ههندێ وڵات و ههندێ دهرمان ئهو رێژهیه له نێوان ١٩ تا ٥٠٪ .
بهگوێرهی داتاکان قهبارهی بازرگانی ساڵانهی داو دهرمان له وڵاته دواکهوتوهکان ٣٠٠ ملیار دۆلاره، واتا قهبارهی بازرگانی دهرمانی ساخته تیایاندا ساڵانه زیاتر له ٣٠ ملیار دۆلاره .
راپۆرتە باوەڕپێکراوەکان ئاماژە بەوە ئەدەن کە ساڵانە لەنێوان ٧٢ هەزار تا ١٦٩ هەزار منداڵ بە هۆی دەرمانی ساختە و ، ١١٦ هەزاری دیکەش بەهۆی چارەسەری ساختەی مەلاریا گیان لەدەست ئەدەن .
راپۆرتەکان تەئکید ئەکەنەوە کە هیندستان و چین و هۆنگ کۆنگ سەرچاوەی سەرەکی دەرمانی ساختەن کە بەرێگای سەنگاپورەو ئیمارات بڵاوئەکرێنەوە.
ئینتەرپول تەئکید ئەکاتەوە کە ناسینەوەی دەرمانی ساختە کارێکی قوڕسە، پێیان وایە بۆدڵنیابوونەوە پێویستی بە پشکنینی تاقیگەیی هەیە، بەڵام هەندێ رێوشوێنیش بە پێویست ئەزانن وەکو وەرگرتنی دەرمان بەگوێرەی رێنوێنی پزیشک ، خۆبەدورگرتن لە کرینی دەرمان لەریگای ئەنتەرنێت، کڕین لەدەرمانخانە باوەڕپێکراو و رێگەپێدراوەکان، ، بەراوردی نرخەکەی لەگەڵ هەمان دەرمان لەوڵاتانی تر.
ئینتەرپول خەڵک ئاگادار ئەکاتەوە لەو دەرمان و دەرمانخانانەی کە بەڵێنی خەیاڵی چاکبوونەوەی تەواو و سەرجەم نەخۆشیەکان و بەزووترین کات ئەدەن.