دواین هەواڵ

ئایا ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەم ھێرشە بێ دەنگ دەبێت؟

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

لە 1 نیسانی 2024 ئیسرائیل کۆنسولخانەی ئێرانی بردومان کرد نزیكەی 7 سەركردەی دیاری سوپای قودسی ئێران كوشت. لە وەلامی ئەو ھێرشەدا ئێران لە 14 نیسان زیاتر لە 300 مووشەكی بالیستی، مووشەكی كروز و فروكەی درونی خۆكوش ئاراستەی ئیسرائیل كرد.

ھەرچەندە ھێرشەكەی ئێران زیاتر رەمزی بووە. بەلام رەوانە كردنی ئەو ھەموو موشەكی بالیستی، مووشەكی كروز و، فروكەی درون، كاریكی سادە نییە و زۆر جێگەی پرسیارە.

بویە ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەو ھێرشە بێ دەنگ دەبێت؟

ئایا گوشارەكانی ئەمریكا كارێگەریان دەبیت لە سەر ئەوەی ئیسرائیل ھێرش نەكاتە سەر ئێران؟ ئایا وەلامنەدانەوەی ئیسرائیل نابێتە ھۆی ئەوەی بە لاوازی دەربكەوێت؟ ئایا ئەمە وانا كات كە زیاتر ھانی ئێران و ھاوپەیمانەكانی بدات ھێرش بكەن سەر ئیسرائیل؟ ئایا رای گشتی ئسیرائیل ئەوە قەبول دەكات ئەو ھەموو مووشەك ، درون لە ولاتەكەیان بدرێت بێ دەنگ بن و گوشار لە سەر حكوومەتەكەیان درووست نەكەن كە دەبێت وەلامی ھەبێت؟

لە كاتێكدا ھەر لە بنەرەتدا ئێسرائیل بەوە ناسراوە ھەمیشە گورزی سەربازی پێشوەختە لە نەیارەكانی داوە و لە بەرامبەر ھەر ھێرشێك بە دەیان ھێرشی كردووتە سەر دووژمنەكانی، ئایا بەرامبە ئەو ھێرشەوی ئێران بێ دەنگ دەبێت؟

ئایا بریارسازانی ئسیرائیل لەوە ناترسن كە لە چەند سالی ئایندەدا ئەگەر ئێران ببێتە خودان چەكی ئەتومی لە جێگەی 300 مووشەك و دروون ، ئەوكات 300 موچەكی ھەڵگری كلاوەكی ئەتومی ئاراستەی ئیسرائیل دەكەن؟

ئەو كات چ ماترسی گەورە لە سەر ئیسرائیل درووست دەبێت بەتایبەت ئێران بەردەوام ھەرەشەی لە ناو بردنی ئیسرائیل و سرینەوەی دەكات؟ ئایا ئەو كارەی ئێران كردووە دەرفەتیكی زێرین نییە بۆ ئسیرائیل بۆ ئەوەی رووبەرووی ھەرەشەكانی ئێران ببیتەوە و ھێرش بكاتە سەر بنكە ئەتومییەكانی ؟ بەتایبەت ھیچ كاتێك بەقەدەر ئێستا ئیسرائیل ئەو بیانوو و پاساوی دەستناكەوێت بۆ ئەوەی لە ئێران بدات. ئەوەی من دەبینم بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل وەلامی دەبێت بەلام جور، شێوازی و قەبارەكەی دیار نییە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP