دواین هەواڵ

مەندوبی کۆیلەسازیی ئەوانەی وتیان فشەفشی کوردایەتی !

‌ئاسۆ عەبدوللەتیف

2 رۆژ پێش ئێستا

ئەو مەکینە ئیعلامییە فاشیەی زۆر جار دژی هەرێم دەکەوتە چالاکیی و جوڵەو نەتەوەو نیشتیمان و ڕەمزو پیرۆزیی و ئینتیماو هەموو بەهایەکیان ژێرپێ دەخست ئیتر دەبێ بێدەنگ بن لەم جۆرە دۆخە هەستیارەدا.

راستیەکەی، مەکینەیەکی سیاسی مەزهەبی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئایدۆلۆژیی بوون دژی هەرێم و کەلتوری حوکمڕانیەکەی، مەکینەکە بەئەسڵ کوردیی نەبوو بارگاویی کرابوو بەهەستی فاشیزم و تۆتالیتاریزمی عەرەبی، سەربە مەدرەسەی، حەشدو کەتائیبەکانی فەتح و نوجەباو حیزبوڵاو ڕەبعەڵاو عەسائیبی ئەهلی حەق و دەیان گروپ و فیرقەی نادیاربوون، بەپارەی نەوت و داهاتی پاڵاوگە نایاساییەکان بەخێودەکران و ئاڵفیان بۆ دەناردن.

ئەوانە بەئێستاشەوە چونکە دەوڵەتی قووڵی مەزهەبیان لەپشتەو بەو ئاوازەی بەغداد دەخوێنن، هەموو هەنگاوێکی جددی هەرێمی کوردستان کە فۆڕم و سیماتی حوکمڕانی و دیموکراسی مەدەنی پیشان بدات بەئاراستەی سەقامگیریی سیاسی و ناوخۆیی، بەتوندیی ڕەددی دەکەنەوەو گومانی دەخەنەسەر.

سەیرەکە ئەوەیە بەشێکی سەرەکی خاوەن مەکینە ئیعلامیەکە، پۆپۆلیزمی هایکواڵیتی بەڕێوەدەبەن، کە گاڵتەیان بە شعورو هەستی نەتەوەیی دێ و نیشتیمانپەروەریی، شۆڕش، شەهید، مێژوو، پیرۆزیی سیمبولیکیانەی خاک، هەموو ئەوانە بەفشەی کوردایەتی و ناسیۆنالیزمی خێڵ و فیوداڵ و ئۆلیگاریشی بنەماڵە وەسف دەکەن ئیتر دەبێ وابڵێن وا تەعبیئەکراون، زۆرینەشیان موچەخۆری پلە بەرزی ئەو دەوڵەتە فاشیەی عێراقن و بۆساتێ بێمووچەیی قبوڵ ناکەن و ئەو وەزیفە نزمە بەڕێوەدەبەن لەناوخۆی کوردستان بۆ بێئومێدکردنی خەڵک و تاکی کوردیی.

موچەخۆرە پلە بەرزەکان و مەندوبان و خانەنشینانی کورد لە حکومەتی عێراق، ئاواهی بێمنەتن موچە بدرێ یان نا، هەرخەریکی تۆمەت و تەخوین و جنێودان و وەزیفەی حەشدگەرایین دژی کوردستان، ئەوانە برادەرانی خولگەی حەشدو فاشیزمی مەزهەبین و ئێستا بێکار ماونەتەوە، ناوم ناون مەندووبی کۆیلەسازیی لە بازاڕی عێراقیی #سوق_الرقيق.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP