دواین هەواڵ

مانەوە لەگەڵ عێراق خوڵانەوەیە بە دەورى بازنەیەکى بەتاڵدا

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق ئەو دوڵەت ساختەو ستەمکارە و دروستکراوەى زڵهێزانە ،دەیان ساڵە جێگرى و سەقامگیرى و ئارامى بەخۆیەوە نەبینووە ، چونکە هەر لەسەرەتاوە بە کەمئەندامى ونارێکى دروستکرا  و خوا خێرى زڵهێزانى وەک بریتانیا و فەرەنسا نەنووسێت کە دواى سەرکەوتنیان لە جەنگى جیهانى یەکەم ئەم عێراقە ستەمکارە فاشیزمەیان دروستکرد و دواتر نەتەوەیی کوردیان بەسەر ئەو چوار دەوڵەتدا لەت و پەرتەوازە کرد ، ئەوانیش نەک هەر هیچیان بۆ نەتەوە کورد پێى نەبووە ، بەڵکو رەوشەکەیان قورستر و ئاڵۆزتر کرد و ئینجا کەوتنە گیانى کورد و هەوڵى لەناوبردن و سڕێنەوەیان دا .
عێراق هەر لە سەردەمى شاهانەوە ، تا بە ئێستا بەردەوام ڕووبەڕووى توندوتیرژى سیاسى و نەبوونى دیموکراسىی بووەتەوە ، ئەوەش مۆڕکییەتى ئەو ڕژێمە بووە ، دواتر بیرى فاشیزمى عەرەبى و قەومى بنەماى ئەو نەتەوەپەرستییە دانراوە ، لەو رۆژەوە تا ئێستا گەلى کورد قوربانى ڕژێمە فاشیزمە نەتەوەپەرستەکانى عێراقەوە ، مامەڵەکردنیان لەگەڵ ڕاپەڕین و شۆڕشەکانى گەلى کورد ، هەر لە سەردەمى شێخ مەحموودى حەفید و ئینجا شۆڕشەکانى بارزان ، بەپیلانگێرى بریتانیا ، بەڵگەى راستەقینەنن ، لەگەڵ ڕووخانى هەر رژێمێک هەر لە پاشایەتییە تا ڕژێمى بەعس گەلانى عێراق بەتایبەتى گەلى کورد وەک دووەم گەورە نەتەوە بەردەوام هیواى هەڵدەچنیى بۆ بەدەستهێنانەوەى مافەرەواکانیان و پێکەوەژیان و هاوبەشى ، بەڵام دواى ماوەیەک وادەرنەدەچوو و پاشگەز دەبوونەوە .
هەر بۆیە، دەیان ساڵە گەلى کورد لە سایەى ئەو سیستەمە هەڵە و کەم ئەندامى عێراقدا کە سەرێکى حکوومەتى عێراقە و سەرێکى ترش فاشیزمى نەتەوەپەرستى و تایفییە گیرى خواردووە و ئێستا درێژەى هەیە . عێراێک بەردەام پڕ بووە لە ئاشووب و کودەتاى یەک لەدواى یەک و ڕژێمێک دەرووخا و ڕژێمى تر لەو خراپتر جێگەى دەگرتەوە ، بەڵام هەرکام لە ڕژێمەکانى عێراق  یەک لەوەى دیکەیان خەڵک خراپتر بووە بەتایبەتى بۆ گەلى کورد پڕ بوو لە ماڵوێرانى و کارەسات بوون، ئەویش هەر لەسەردەمى بەعسییەکان لە ساڵى 1963 کاتێک هاتنە سەر دەسەڵات عێراقیان کردە دۆزەخ و هەرچى دیموکراسیخواز و ئازادیخوازە لەناویان برد و بە ئاگر و ئاسن پەڵامارى کوردوکوردستانیان واتا عێراقى تایفى و نەتەوەپەرستى و بەعسیزم ڕێگەیان نەدا سەقامگیرى و ئارامى بێتە ئاراوە .
لە مێژووى نەتەوەپەرستى بەعسیەکانن پیلانەکانى چڕتر کردەوە ، دەستیان کرد بە شەڕ و وێرانکارى و پەڵاماردانى دراوسێیەکان و وڵاتانى ناوچەکە ، جگە  لەوەى بە چەند پرۆسەیەک کاریان لە سەڕ ڕێشەکێشکردنى مۆڕکى نەتەوایەتى کوردوکوردستان دەکرد ، هەر لە سیاسەتى کوشتن و راگواستن ، بە عەرەبکردن و سووتماک و جینۆساید بەشێوەیەک لە مێژووى عێراقدا بێ وێنە بوو . ئەوە بوو لە ساڵى 2003 بە هێرشى ئەمەریکا وهاوپەیمانى دڕندەکانى بەعیسش رەوانەى زبڵندانى مێژوو کران 
گەلانى عێراق دواى زیاتر لە هەشت دەیە زەبڕ و زەنگ و کوشتنى ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراق ، عێراقێکى نوێیان بونیات نا و ئێستا ماوەى 22 ساڵە حکوومڕانییەک دەسەڵاتى عێراق بەڕێوە دەبات لە ژێر هەژموونى ئەملاو ئەولادایە و هیچ مانیەکى دەوڵەتدار بۆ عێراق نەهێشتۆتەوە ، زەمینەى تاڵانکارى و بردنى بێ ئامانجى بۆ چینى حکومڕان و دەستوپێوەنەکانیان رەخساندووە کە لە مێژووى هیچ وڵاتێکى گەندەڵ و شکستخوادووى جیهاندا وێنەى نییە و  هەموو گەلانى عێراقى بێ ئومێد کردووە .
جارێکى تر لە سایەى ئەم سیستمە خۆسەپێن و تایفى و ستەمکاردا گەلى کورد جارێکى دیکە ، گیرى خواردووە لایەک حکوومەتە شکستخواردووەکەى عێراق و لەلایەکى دیکەشەوە زێهنیەتى فاشیزمى نەتەوەپەرستى بەعسى ئاسا و بیرى تایفەگەریشى بەسەر زاڵە و هاتۆتەسەر ، سەرێکیش ئەو ستەمکارى و تاڵانکارییە بە حکوومەتەکەى ئێستاى عێراقدا زاڵە ، گەلى کوردیش هەمیش لە خەمى ئەودایە بە مافەکانى بگات ، بەڵام هەمیشە گووتوومە و دەبێژمەوە ، هیوا هەڵچینین لە سەر عێراق گاڵتەجاریی و خوڵانەوەیە بەدەورى بازنەیەکى بەتاڵدا .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP