دواین هەواڵ

كوریدورەكەی داود لە نێوان واقع و خەیالدا

‌نەوزاد هێتوتی

15 کاتژمێر پێش ئێستا

تاكە رێگە  كە  كورد بە گشتی دەكرێت ببیتە داروسێ ئوردن و ئیسرائێل كونترول كردنی ئەو ناوچانەیە كە دەكەوێتەو چوارچێوەی خەریتەیی خوارەوە ھەیە كە لە  ئەبوكەمال دەستپێدەكات، دەكات بنكەی سەربازی ئەمریكی لە تەنەف- دواتریش درعا-سوەیدا تا دەگاتە بەرزاییەكان جولان و ئیسرائیل.  ئەم شەریتەیە مەوداییەكی زۆر دریژە كە زیاتر 400/600 كیلومەتر دەبێت.  كاتی خۆی لە 2009 ھەندێك لە ئەكادیمییەكان ئەم نەخشەیان  بۆ بەرپرسانی ئەمریكا باسیان كردووە و پێیان وابوو كە دەكرێت لە رێگەی ئەم نەخشەیە  ناوچە كوردییەكان بە بنكەی سەربازی ئەمریكا لە تەنەف و دواتریش بە ناوچەكانی دروزەكان لە باشوری سوریا تا دەگاتە بەرزاییەكانی جولان سەر سنووری ئیسرائیل ببەسرێتەوە. ئەم زوونە ناویان لێنابووە زۆنی ئازادی یان زۆرنی پارێزراو یان ئێستا پێدەگوترێت كوریدوری داود (David Corridor).

 ئەم پرۆژەیە وەك گوتمان كە لە لەیان كۆمەلێك لە ئاكادیمییەكان لە سالی 2009 پێشكەشرا بوو وەك چارەسەرێك بۆ دەورەدانی ئێران و گروپە میلیشیاكان. چونكە دارێژەرانی ئەم پرۆژەیە پێیان وابوو  ئەم ھێلە درێژە،  كوردەكان، بەشێك لە ناوچە سوننەكان و دروزەكان دەگرێتە خوو و بە تەواوەتی عێراق و ئێران و ھێلالە شیعەكەی لە سوریا و لوبنان  جیادەكاتەوە و چیتر ئێران ناتوانێت لە رێگەی عێراقەوە چەك و تەقەمەنی بگوازێتەوە سوریا  و لوبنان و ھەرەشە لە ئیسرائیل بكات.

 بەلام ئێستا بە كەوتنی رژێمی ئەسەد دیسان بە چڕی باس لەم جورە كوریدۆرە دەكرێت. بەتایبەت توركیا، عێراق و ئێران واپیشان دەدەن  كە ئامانجی كوتایی ئیسرائیل ئەوەیە ئەم كوریدەۆر بكاتەوە و رێگە خوش بكات بۆ دامەزرادنی دەۆلەتی كوردی لە ناوچەكەدا. ھەرچەندە ئەو دەۆلەتانە  ئەم بانگەشانە  زیاتر وەك بیانوویەك بەكار دەھێنن بۆ ئەوەی زیاتر لە پێگەی كوردەكان بدەن بەتایبەت لە عێراق و سووریا. بەلام لە گەل ئەوەشدا توركیا پێیوایە ئیسرائیل ئەم كوریدورە درووست دەكات بۆ ئەوەی گورانكارییەكی گەورەی سەربازی وجیوپەلەتێكی لە ناوچەكەدا درووست بكات.

 ئامانجە ستراتیژییەكانی ئەم كوریدۆرە بۆ ئسیرائیل چی دەبێت؟ بە كورتی دەكرێت ئاماژە بەو خالانە بكەین یەكەم، درووستكردنی ناوچەیەكی پارێزراو لە سنوورەكەی لە گەل سووریا و جێگركردنی ھێزە ھاوپەیمانەكانی. ئەمەیش دەبێتە ھەنگاویكی باش بۆ ئەوەی حزبوڵلا یان غەزەیەكی تر لە سنوورەكانی ئیسرائیل درووست نەبێت. دووەم، رووبەرووبوونەوەی ئێران و پرۆكسییەكانی لە عێراق و سووریا. سێیەم، درووستكردنی كەمەربەندیكی ئاسایشی و جیوپولەتێكی لە ناوچەكەدا كە دەكرێت ھەژموون وپێگەی ئسیرائیل زۆر بەھێزتر بكات لە ھاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەدا. چوارەم، پاڵپشتی كردنی ھاوپەیمانەكانی بە تایبەت نەتەوە بێ دەۆلەتەكان كە ئیسرائیل بە ھاوپەیمانی سرۆشتی خۆی دەزانێت بەتایبەت كورد و درۆزەكان. پێجنەم، رووبەرووبوونەوەی ھەژموون وكارێگەری توركیا لە سووریا و لەسەر ئاستی ناوچەكە. 
 
بەلام، پرسیار ئەوەیە ئایا دەكرێت ئەم پرۆژەیە ببیتە  ئەمری واقع یانز زیاتر لە خەون و خەیال دەچێت؟  لەر راستیدا زۆر بەربەست و كیشە ھەن لەبەردەم ئەم پرۆژەیەدا. لەلایەك،  كورد لە رووی سەربازیییەوە ئەو تواناییەی نییە ھەنگاو بەوئاراستەیە بھاوێژێت. ھەروەھا ئەو ناوچانەی خراونەتە ناو ئەو ھیلە تەنیا ناوچەی كوردی و درۆزی نین، بەڵكوو  بەشێكی زۆری ناوچەكانی عەرەبی سوننە خود دەگرێت ئەمەیش ئاستەنگێكی ترە. لەلایەكی تریشەوە، ھەر ھەولێك بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئوردون رازی بكرێت. چونكە لە حالەتی درووست بوونی ئەو كوریدۆرە، ئۆردون بە تەواوەتی لە سووریا داببرێت و ئەمەیش لە ئابوورییەوە زیانی گەورە بەردەكەوێت. بەھەمان ئاراستەش، توركیا و حكوومەتی دیمەشق ئاستەنگی ھەرە سەرەكین بەردەم ئەم پرۆژەیەدا.

 كەواتە رێگەی جیبەجیكردنی ئەو پرۆژەیە دەبێت ئەو خالانە لە خوو بگرێت. یەكەم، ئیسرائیل لە رووی سەربازییەوە بە تەواوەتی پالپشتی ئەو پرۆژەیە بكات بەتایبەت لە بەرزاییەكانی جولان تا دەگاتە بنكەی سەربازی ئەمریكی لە تەنەف . دووەم،  ئەمریكا كە ئەكتەرێكی دیكەی ھەرە گرنگی ناوچەكەیە دەبێت لە رووی سەربازییەوە پاڵپشتی پرۆژەكە بكات بەتایبەت لە تەنەف تادەگاتە سەر سنوری عێراق لە دەروازەی سنووری ئەبوكەمال. سێیەم دەبێت ریككەوتن ھەبێت لە نێوان كورد و بەشیك لە عەشایرە سوونەكان و دورزەكان. چوارەم، دەبێت ئوردنیش لەم بارەییەوە قایك بكرێت.

 بە كورتی من نالێیم ئەم پرژەیە مەحالە بەلام پێویسێتی بە پاڵپشتی سەربازی گەورەی ئیسرائیل و ئەمریكا ھەیە وبەبێ ئەو پاڵپشتییە كوریدۆری داود تەنیا لە سەر كاغەز دەمینێت. ھەرچەندە زور گرنگە كورد و درۆزەكان ئەم پرۆژەیە لە گەل بەرپرسەكانی ئەمریكا و ئسیرائیل باس بكەن و تەنانەت لوبی بەھێزیشی بۆی بكەن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP