هەڵکەوتەى جوگرافیایی کوردستان کەوتۆتە ناوچەیەکى پڕ کێشە لەڕووى سەربازى ، سیاسى و ئابوورى و بەتایبەتى لەڕووى ئاسایشى ئاو و دابینکردنى کارەبا، بەتایبەتى لە ناو عێراقێکداین بەدرێژایی مێژوو ئاسوودەى و سەقامگیرى بەخۆیەوە نەبینیووە و بەتایبەتى بەرامبەر بە گەلى کورد و هەرێمى کوردستان ، بەڵام ڕێزدار مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان وەک سەرکردەیەکى خۆڕاگر و بڵیمەت بە ئیرادەیەکى پۆڵایینەوە وێنەى گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان ، نەک تەنها بە دروشم بەڵکو بە پرۆژەى ستراتیژى و ژێر خانى پەیوەندیدار بەتایبەتى ئاو و کارەبا خزمەتگوزارى بێ وێنەى بۆ بە سەدان هەزار خەڵکى کوردستان فەراهەمکرد کە لەمێژوودا بێ وێنەیە
یەکێک لە هێڵە گشتییەکانى کارنامە وپلانى حکوومەتى کوردستان لەماوەى شەش ساڵى رابردوو پەرەپێدانى ژێر خانى هەرێمى کوردستان بوو لە سەرجەم بوار وسێکتەرەکاندا ، هەر بۆیە لە پێودانگەوە دەیان پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى جێبەجێکراوە و هەندێکیشیان لە ژێرجێبەجێکردندان و کوردستان دەگەێنە قۆناغێکى زۆر پێشکەوتوو .
لەماوەى رابردوو حکوومەتى کوردستان وبەتایبەتى کابینەى نۆیەم دوو پرۆژەى ستراتیژى و گرنگى لە سەر ئاستى عێراق ودەتوانین بڵێین لە ناوچەکەشدا جێبەجێکردووە ، یەکێکیان پرۆژەى کارەباى 24 کاتژمێرى و ئەوى دیکەیان پرۆژەى فریاگوزاریی خێراى ئاوەى هەولێرە ، کە لەماوەیەکى پێوانەیی و کەمتر لە ساڵێک 90%ى تەواو بووە .
جێبەجێکردنى ئەو دوور پرۆژە ستراتیژ وگرنگە لەکاتێکدایە ، چەندین ساڵە هەرێمى کوردستان دەستکەوتى وەهاى بەخۆیەوە نەبینیووە بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت چەندین ساڵە بەهۆى کێشەى کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت و لەهەمانکاتیشدا داخستنى سەدان بیرى ئاو هەنگاوێکى گرنگ دەبێت بۆ پاراستنى ئاوى ژێر زەوى ، بۆ پرۆژەى کارەباش دابینکردنى پرۆژەى کارەباى 24 کاتژمێرى تا کۆتایی ساڵى 2026 نەک هەر دەبێتە هۆى نەمانى هەزاران مولیدە و پاکبوونەوەى کەش وهەوا و ژێنگە لەهەمانکاتیشدا سەرمایەکى زۆر بۆ هاووڵاتیانى کوردستان دەگەڕێتەوە ، ئامانجى ستراتیژى سەرۆکوەزیرانى کوردستان پاراستى ئاسایشى ئاوى هەرێمى کوردستانە کەڕەگەزێنى گرنگى ئاسایشى نەتەوەییمانە ، چونکە هەرێمى کوردستان بەشێکى گرنگ و ستراتیژییە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا .
لەدیدگەى سەرۆکوەزیرانى کوردستانەوە بۆ حکوومەتێکى بەهێز و خزمەتکردنى گەل و نیشتیمانەکەیەتى و کاروپرۆژەکان باشترین بەڵگەن و ئاماژە بە چەند بەشێکى دەکەین بەتایبەتى هەر دوو پرۆژەى ئاو و کارەبا کە بریتین :
دابینکردنى پرۆژەیی فریاگوزارى ئاوى خێرا
یەکەم ،، لەماوەى شەش ساڵى رابردوو کابینەى نۆیەم بەسەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، لەبوارى ئاسایشى ئاو هەنگاوى ستراتیژى لە بوارى دروستکردنى بەندا و پۆند و سەرچاوە ئاوییەکان ناوە ، چەندین پرۆژەى دروستکراوەن پەرەیان پێدراوە ،لەو نێویانشیدا ، بەنداوى گۆمەسیپان ، بەستۆرە و سماقوڵى و هەروەها چەندین پرۆژەى دیکەى بە ئامانجى فەراهەمکردنى ئاسایشى ئاو بۆ ناوچە جیاوازەکانى کوردستان هەر هەڵەبجەوە تا زاخۆ .
دووەم ،، لەماوەى کابینەى نویەمى حکوومەتى کوردستاندا ، هەشت بەنداو دروستکراوە و چەندین بەنداوى دیکەى لە جێبەجێکردان . ئەو بەنداوانە توانایی زیاتر پاشکەوتکردن و لەخۆگرتنى 250 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە. لەگەڵ دروستکدرنى 23 پۆند و 58 پۆندی دیکەش لە جێبەجێکردن ودروستکردان .
سێیەم ،، هەروەها حکوومەتى کوردستان چەندین پرۆژەى گرنگى بۆ دابینکردنى ئاوى خوارەنەوە دروستکردووە لەگەڵ تۆرى بەستنەوەى ئاوى شاروشارۆچکەکان بۆ بنبڕکردنى کێشەى بێ ئاوى . چونکە ئاو یەکێکە لە ئاسایشیە بەهێزانەى کە ئامانجى سەڕەکیییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بووە .
دابینکردنى ئاسایشى کارەبا و رووناکى 24 کاتژمێرى
یەکەم ،، هەرێمى کوردستان لەماوەى سێ دەیەى رابردوو ، نەیتوانیووە کارەباى 24 کاتژمێرى دابین بکات ، بۆیە ، لەماوەى شەش ساڵى رابردو کەرتى کارەبا بووژانەوەى گەورەى بەخۆیەوە بینیووە ئەویش بەڕێگەى پلان و بەرنامەى ورد و ستراتیژى لە ڕێگەى پرۆژەى ڕووناکى هەنگاو نراوە و ئێستا کارەباى 24 کاتژمێریا بۆ 30%ى دانیشتوانى کوردستان دابیکردووە .
دووەم ،، لەماوەى کابینەى نۆیەم نزیکەى 500 هەزار هاوبەشى نوێى کارەبا کردووە و ئێستا بووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتى ، کە سوودمەندبوونە لە پرۆژەى رووناکى 24 کاتژمێرى.
سێیەم ،، بەهۆى هەوڵەکانى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان و سەرپەرشتى راستەوخۆى مەسروور بارزانى ،بەهۆى پرۆژە ستراتیژییەکان زیاتر 1840 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى کارەباى نیشتیمانى زیادکراوە و ژێرخانى کارەبا گەیاندووتە نزیکەى 8200 مێگاوات .
چوارەم ،، بەهۆى ئەو ڕێکاروپڕۆژانە بەتایبەتى لەبوارى کارەباى 24 کاتژمێرى وڕێگریکردن لە بەهەدەر چوونى تا کۆتایی ساڵى 2026 هەرێمى کوردستان بە تەواوى دەبێتە خاوەن کارەباى 24 کاتژمێرى و بەمەش هاووڵاتیانى کوردستان لە کێشەى بێ کارەبایی رزگاریان دەبێت .
بەدڵنییاییەوە ، وێراى هەموو ئاڵنگاری و ئەو قەیرانە دروستکراوانە ،حکوومەتى کوردستان بە سەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى توانا خۆى بگەڕخستووە تا ویست و خەونەکانى بگۆڕێت بۆ راستى و جێبەجێکردن .چونکە ڕەنگدانەوەى کاریگەرى ئەو پرۆژانە تەنیا لەڕووى تەکنیکیەوە نییە ، بەڵکو ڕەهەندى کۆمەڵایەتى و ئابووریش دەگەرێتەوە . بەتایبەتى دابینکردنى ئاوى خواردن و کارەباى 24 کاتژمێرى کەمکردنەوەى بارگرانییە لە سەر خەڵکى هەژار و کەم دەرئامەد و شکستپێهێنانى خەونى نەزۆکى نەیارانى دەرەکى و ناوخۆییە،ڕەنگدانەوەى باوەرێکى قوڵە بۆ خزمەتکردنى گەل و نیشتیمان و لەگەڵ هەر دەستکەوتێک ، متمانەى بەهێز لەن نێوان خەڵک و حکوومەتى کوردستان بەسەرۆکایەتى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، دروست دەبێت ، بەشێوەیەکى بەردەوام بەرەو داهاتوویەکى ئاوەدانتر و سەقامگیر تر هەنگاو دەنێت و ئەم پرۆسەى گەشەپێدانەى بەردەوام دەبێت کوردستانیش وەک مەشخەڵێکى رووناک دەمێنێتەوە وڕێگەى پێشکەوتن و ئاوەدانى و بەڕەو پێشچوونى بەڕووناکى دەمێنێتەوە.