دواین هەواڵ

هەڵبژاردنێکی کەئیب و ناخۆش

‌عەبدوڵا ڕێشاوی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

بە چاودێری کردنێکی ورد تێبینی ئەوە دەکرێت. هەمیشە لە هەمو خولەکانی  هەڵبژاردندا هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان حەماسەت و شەوق و زەوقێکی کۆمەڵایەتی  و سیاسی زیاتری لەناو خەڵکا هەیە بەراورد بە  هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق.

هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق جەوێکی کەئیب و ناخۆشی کۆمەڵایەتی دروستدەکات و خەڵک ئەو شەوقەی نیە کە بۆ خولی هەڵبژاردنی کوردستان هەیەتی .

بە تایبەت ئەم هەڵبژاردنە کە ماوەی هەڵمەتەکەشی  زۆرەو ، هێشتا وەک دەڵێن ئەوەڵی رەمەزانە .

هەستەکەم تەنانەت کاندیدانیش پێیان نەماوەو  بگرە بە سەرۆک حزبەکانیشەوە ئەم بێزاریە دیارە و خوا خوایانە رۆژێ زوتر تەواو ببێ
جا ئەم حاڵەتە سایکۆلۆژی سیاسیەش بە ڕای موتەوازعی بەندە پەیوەستە بەو کۆنەستە جەماعیە توندو تۆڵەی خەڵکی ئێمە بۆ  خاک  و هەرێم و قەوارەی سیاسی خۆی هەیەتی. 
 
هەروەها ئاماژەی جۆرێک لە نامۆیی و دابڕانە لە نێوان خەڵکی ئێمەو وڵاتێک بە ناوی عێراق .

ئینجا نیشانەی ئەوەیە سیاسەتی راستەقینە لێرەیە نەک لە بەغدا
هەمو مامەڵەیەکی سیاسی ئێمەش بە حزب و خەڵکەوە لەگەڵ عێراق، مامەڵەیەکی ناچاری مەوزوعیە  نەک خودی و دڵخوازانە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP