دواین هەواڵ

لە رووداوەکانی مێژوو

‌پشکۆ ئەمین

21/08/2023

دەوترێت کە مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات ،بۆیە باشترە دەرسی لێوەرگرین !!!

میژوودەڵێت ، هۆلاکۆ خەلیفەی عەباسی موعتەصەم باللە ی گرت و ، گەنجینەی سەدان ساڵەی عەباسی پێ دەرهێنایە دەرەوە .
گەنجینەکەیان پڕ بوو لە خشڵ و دەفری زێڕین .

هۆلاکۆ خەلیفەی لەقەفەزێکا دانا بوو ، خەلیفەی عەباسی کە خۆی بە جێگری پێغەمبەردەزانی ، برسی بوو ، داوای خواردنی کرد .

هۆلاکۆ فەرمانی دەرکرد لەسەر سینیەکی زێڕ ژەمێ خواردنی گەورە لە زێڕو و گەوهەرو مرواری ....بڕازێننەوە و بۆی ببەن ...

بۆیان برد و لەبەردەمی دا دایان نا بیخوات .
خەلیفە ووتی : ئەمە ناخورێ....!!
هۆلاکۆ ئینجا لێی پرسی :

مادام ناخورێ بۆ کەهەواڵت زانی من لەشکرم ساز داوە بێمە سەرت ، بۆچی ئەم زێڕەت نەکرد بە دراو بیدەی بە موچەی مانگانە ی سەربازەکانت و بیانێریتە سەر ئاوی جەیحون ڕێگەم پێ بگرن ...؟؟؟
خەلیفە ووتی : ئیرادەی خوا بوو.

هۆلاکۆ پرسی :
باشە کە من ئێرانم گرت و لە بەغدا نزیک کەوتمەوە بۆچی ئەم زێڕەت نەتوانەوە بیکەی بە دەروازەی شاری بەغدا بۆ ئەوەی من نەتوانم بیگرم ...؟؟
خەلیفە ووتی : ئیرادەی خوا بوو.

هۆلاکۆ ووتی : مادەم وایە ...ئیرادەی خوایە منیش تۆ بکوژم .

لەباوەڕی مەغۆل دا نەئەبوو خوێنی گەورە پیاوان بڕژێتە سەر زەوی .

لەبەر ئەوە فەرمانی دا خەلیفە لە لبادەوە بپێچن و بیسوونەوە وهەڵی گڵۆفن هەتا ئەمرێ !!.

وەرن با پەند لە مێژوو وەرگرین ، مێژوو ڕەحم بەکەس ناکا ، ....

زۆرن ئەوانەی چاویان تێر نابێت و لەسەر خەزنەی زێڕ پاڵیان لێداوەتەوەو ژێر خانەکانیان پڕ لە زێڕە..و چاویان هەژار و کەم دەرامەت نابینێت ،

کاتیک دێت هیچ فریایان ناکەوێت ..تا لە لبادەوە دەیانپێچن دەیانسوونەوە هەتا ئەمرن ...گەر کفنەکەشیان پێ ببڕێ..هەر باشە !!

دوژمن زاڵمەو چاویان لە خاکمانە ... میللەت تێر کەن بۆ کاتی تەنگانە ...
کورە ئەو کاتە نەپارە نەلەشکرو نە کەس فریاتان ناکەون ،

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP