دواین هەواڵ

کوردەکانی کوردستانی سوور لە لایەن ئازەربایجانیەکانەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن

‌پشکۆ ئەمین

30/08/2023

کوردەکانی کوردستانی سوور لە شاخەکانی کەرەباخ لە لایەن تورکە ئازەربایجانیەکانەوە، کۆمەڵکوژ دەکرێن 

ئازەربایجان وا بۆ 8 مانگ دەچێت رێگای ئەرمینیای لە لاچین بڕیوەو 120 هەزار کەس ، هیچ خواردن وشت ومەکێکیان بۆ ناچێت ،خەڵکەکە لەتاو برسیەتی هاواردەکەن ، گەر بەردەوامبیت ئازەربایجان لەم کارەی ئەو خەلکەک کەبەشی هەرەزۆریان کوردن لەبرسا دەمرن ، ناگۆن و کەرەباخ خاکی کوردستانە ،ئەو شوینەیە کە لەسەردەمی لینیندا بەکوردستان سوور ناودەبرا و ستالینی گۆڕ بەگۆر نەیهیشتو خەلکەکەی کوشت و ئەوەی مایەوە رەوانەی سیبریا کردن و بەشیکیشیان دابەش کران بەسەر و جۆرجیاو ئازەربایجان وخاکەکەشی خرایە سەر ئازەربایجان ،

رۆژنامە ئەڵمانیەکان بەئەرمەنی ناویاندەبات ، دەڵێت ئەرمەنیەکانی ناوچەی ناگۆرن و قەرباخ رێگەی خواردن وهاتوچۆیان لەلایەن ئازەربایجانەوە لێگیراوە دەورە دراون و هاواریان لەتاو برسیەتی ،
ئازەریەکان داواین لێدەکات تەسلیم بەئازەربایجانببن ، ئەوانیش چنگیان لەخاکەکەیان گیر کردووەو ئامادەنین و رازی نابن و نایانەوێت پچنە سەر ئازەربایجان ،وئیدارەیەکی سەربەخۆیان هەیەو لەلایەن ئەرمینیاوە بەرێوە دەبرێت ، وا ئێستا ئازەربایجان وعەلی ئیفی فاشی دەیەویت لەبرساندا رازیان کات وا ڕێگە نادات هیچ خواردنێکیان بۆ پچێت ، دەیەویت بەمە ناچاریان کات بە تەسلیم بوون ،
ئەوە دووهەم رۆژە رۆژنامەکانی ئەڵمانیا باس لەم کارەساتەو لەم کۆمەڵ کوژیە دەکەن،

چاودیرانی نیودەوڵەتی سەربازانی ئاشتی پارێز کڵاوشینەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان ، کە بۆ رێگە نەدەدان بەشەڕ ،لە ناوچەکەدا جێگیرکراون، باس لە کۆمەڵ کوژی ئەو خەڵکە دەکەن کە لەناگۆرنۆ کەرەداخدان، لەلایەن ئازەربایجان عەلی ئیفەوە ،

یەکیەتی ئەوروپا وە بەتایبەتی ئەڵمانیا لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا باس لەم کارەسات وکۆمەڵکوژیە ناکەن ،کە ئازەریەکان پێی هەڵدەستن، ئازەربایجان نەوت وگاز دەنێرێت بۆ ئەوروپاو ئەڵمانیا ،بۆیە بەرژەوەندیان لەوەدایە کە باسی لینەکەن تائازەربایجان گازەکەی نەبڕیت لییان


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP