دواین هەواڵ

"ناڕوونی ئەتۆمی ئیسرائیل: پاراستنی ئاسایش لە ڕێگەی بێدەنگییەوە"

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

پێش 2 هەفتە

ئیسرائیل سیاسەتێکی  ناڕوونیی ئەتۆمی هەیە، دیسانیش  پێدەچێت پابەند بێت بە ڕێبازی (ڕەفتاری ئەتۆمی بەرپرسیارانە)، کە  خۆی لە کردەوەی وروژێنەر دەپارێزێت.

هەرێمی کوردستانی عێراق پێش شانزەی ئۆکتوبەری 2017 چوار هێندەی ئیسڕائیل و ئێستەیش نزیکی دوو هێندەی  دەبێت، ڕێژەی کەمی دانیشتووان و کەمی خاکەکەی  بە ئەتۆمەکەی هاوسەنگ کردۆتەوە.

 لەگەڵ باوەڕی قوڵی ئیسڕائیل بۆ ئەوەی خاوەنی چەکەکە بێت، بەرنامەی ئەتۆمی ئیسرائیل بەبێدەنگی بووە،  لە
ساڵانی 1950 و 1960ەوە  خەریکی بەدەست هێنانی بووە،  (جەمال عەبدول ناسر)، سەرۆکی میسر لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە " نابێت ئیسرائیل تاکە هێزی ئەتۆمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت".

سەرەڕای بێدەنگی ئیسڕائیل (هەڵسەنگاندنی هەواڵگری) هەن بە ئاشکرا دانیان بە بوونی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیلدا ناوە. (جیمی کارتەر)، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕایگەیاند کە ئیسرائیل "زیاتر لە ١٥٠ بۆمبی  ئەتۆمی"ی هەیە.

(مۆردخای ڤانونو)، تەکنیکاری پێشووی دامەزراوەی ئەتۆمی (دیمۆنا لە ئیسرائیل)، لە ساڵی 1986 وردەکارییەکانی جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیلی بۆ ڕۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرا کرد و گومانە لەمێژینەکانی پشتڕاستکردەوە.

 ئەم ناڕوونییە  ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات کە  دووچاری  هەمان ئاستی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی یان فشار بۆ داماڵینی چەک نەبێتەوە لەکاتێکدا بۆتە هۆی هاندانی ئێران بۆ بوون بە خاوەنی هەمان چەک. 

بێ ئەوەی زۆر دەنگی لێبێنێت، بەهرەمەندە لە بەرزبوونەوەی ئاسایش و کاریگەرییەکەی  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە ئێران و دراوسێیەکانی دیکەی  توانا ئەتۆمییەکانی ئیسڕائیل لە حیساباتی ستراتیژی خۆیاندا وەبەرچاو دەگرن.

لەم پێودانگەوە هاوسەنگی ئەمڕۆیی که هەیە بۆ جولەکە گرنکە و  ئیسڕائیل ڕێگە نادات ئێران چەکەکە بەدەستبێنێت و هاسەنگییە ئاسایشییەکە تێک بدات.

 بۆیە جگە لە لێدان لە ئەتۆمی ئێران هەرچەشنە لێدانێک لە ناوخاکی ئێران بۆ ئیسڕائیل  مانای نییە، جگە لەپرۆڤەی لێدانە ستراتیژییەکە کە لێدانە لە ئەتۆمی ئێران. 

لە دراماکاندا دەیبینین  بریندارێک هەوڵ دەدات پەنجەکانی بگەێنێتەوە دەمانچەکەی وڕەقیبەکەی بەسەرسەریەوەیەتی، کاتێک زانی خەریکە بریندارەکە دەمانچەکە دەگرێت لێی دەدات، بەهەمان دڕاما، ئیسڕائیل بزانێت ئێران خەریکە دەستی دەگاتە چەکەکە لەسەر دیزاینی ئەمریکی ناوەستێت و هەوڵی نابوتکردنی دەدات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP