دواین هەواڵ

تورکیا و عێراق: گەشتکردن بە ئاستەنگە ئابووری، ئەمنی و سیاسییەکاندا

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

پێش 1 هەفتە

سەرۆک کۆمار  ئەردۆغان و  تیمەکەی لەهەمووکاتێک زیاتر لە دەوەی تورکیا  پێویستیان بە سەرمایەگوزاری ئابوری ، ئەمنی و سیاسی هەیە، ئەمەش ئەم دۆخەیە کە ئاڵنگارییەکانی دوای هەڵبژاردنی ئازاری 2024 زیاتر فەرزی کردووە،  بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ  22ی ْ4, 2024  بە یاوەری تیمێکی قەرەباڵغ سەردانی بەغدا و  هەولێر دەکات. 

تورکیاو عێراق لە ساڵی 2008  بە بیرۆکەو دەست پێشخەری جەلال تاڵەبانی   و لە یەکەمین حکومەتی  نوری مالیکیدا  ئەنجومەنی  باڵای هاوکاری ستراتیژییان دامەزراند، تا ئێستە  شەش جار ئەنجومەنەکە کۆبۆتەوە. 

سەرەڕای گرفتە سیاسی و سەربازییەکان فاکتەری ئابوری هەمیشە لەنێوان تورکیاو عێراق جەختی  لێکراوەتەوەو لە ساڵی 2008  تا  2023 تورکیا هەمووساڵێک ڕووداوێکی لێکگەیشتنی ئابوری لەگەڵ  عێراقدا  هەبووە، ئەم جارەش   لەوانەیە ئەنجومەنەکە کارا بکەنەوە،   ڕێکەوتنەکان واژۆ دەکرێنەوە، کە زیاتر، ئابووری، ژێرخانی گواستنەوە، وزە، ئاو و بازرگانین. 

سەرۆک کۆماری  تورکیا سەرەتایەکی پڕۆتۆکۆڵی لەگەڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق  دەبێت، (کاتی خۆی لەسەردەمی کابینەکی مالیکیدا عەبدولڕەشید بەنوێنەرایەتی عێراق سەردانی تورکیای  کرد، هەرچەندە سەرکەوتوو نەبوو لە ڕازیکردنی تورکیا بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ عێراق، کە لەم سەردانەیشدا بابەتی ئاو بەشێکە لە پرسەکانی گفتوگۆ ). 

لە یاوەری سەرۆککۆماردا  یەشا گولەر وەزیری بەرگری،  هاکان فیدان وەزیری دەرەوە،  وەزیری وزە  ئەلپارسلان و ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی پێشووی  حکومەت و  لە ئێستەدا سەرۆکی میت ئامادەی کۆبونەوەی سودانی و ئەردۆغان دەبن.

هەرچەندە ، سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئەمنی ئەگەر تورکیا بییەوێت دەسکەوتێکی ئەمنی لەگەڵ خۆیان بەرێتەوە، ئەبێ لەگەڵ  عێراق و ئێراندا کاری لەسەر بکات. 

لەگەڵ ئەوەشدا،تورکەکان دڵخۆشن بە هەڵوێستی  عێراقیەکان سەبارەت بە هەماهەنگییان لەگەڵ تورکیا بۆ احتواکردنی پەکەکە، وەزیری بەرگری تورکیا یەشار گولەر جەختی کردەوە کە  ڕێککەوتنێکی ستراتیژی گرنگ بۆیەکەمین جارە سەبارەت بە پرسی ئەمنی و بابەتی پەکەکە  لە گەڵ عێراق واژۆ دەکەن، کە ناوەندی هەواڵگری و حەرەکاتی هاوبەشیان دەبێت.  

لەوانەیە بەهۆی بوونی سەرۆککۆمار عەبدولڕەشیدو هاندانەکانی،  دوای ڕێکەوتنەکە تورکیا سەبارەت بە یەکێتی و سلێمانی هەڵوێستەکانی جیاواز دەربکەون.

تورکیا بوارەکانی، ئابوری، وزە، بازرگانی و ئاو و سەربازی ئاوێتەی یەکتر کردوون،  پێدەچێت تورکیا تەنیا لەبەرامبەر دەسکەوتی ئەمنیدا ئاوێکی زیاتر بەربداتەوە، بەتایبەتی ڕەزامەندی و ئۆپەراسێۆنێکی سەربازی کە بتوانێت تیدا بەبەشێک لە ئامانجەکانی بگات. 

جێگەی سەرنجە ئەمانەی ئاماژەمان پێدان و زیاتریش لەمانە لە نێوان تورکیاو عێراق بێ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان جێبەجی نابن. 

لە ساڵی 2009- 2012 لە نێوان تورکیاو عێراقدا 50 لێکگەیشتنی ئابوری ئیمزاکران، کە 40 دانەیان بەیەکجار  2008-2009  ئیمزاکران، دوایی بەهۆی ناکۆکی کە نوری المالیکی ئیدارەی دەدا بەشێکی گەورەی ڕێککەوتنەکان کێشەیان بۆ دروست بوو تەنانەت کۆمپانیایی نەوتی تورکی لە بەسڕە دەرکراو کونسوڵگەرییەکەیا لە بەغدا موشەکباران کرا. 

لەم سەردانەدا عێراق و تورکیا پەیوەندی بواری وزەیان ئاسانتر دەکەن، هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆری عێراق دا دەست پێدەکەنەوا، ئەوەی مایەی هەڵوەستەیە ئەمەیە تورکیا بە سێ فاکتەر مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات، فاکتەری توندو تیژانەی ئەمنی( کە بابەتی هێرشی هەوایی و هاتنەقوڵایی خاک و  دروستکردنی سەربازگەی هەمیشەیی بەخۆیەوە دەگرێت) فاکتەری سیاسی، ( کە فشاری ئاو، پشتیوانی سوننە، ریتۆریکی ویلایەتی موسڵ بەخۆیەوە دەگرێت). 

ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوەیە لە پەیوەندی تورکیاو عێراقدا ، فاکتەری سیاسی، ئابوری و سەربازی نەک هێزی پێویست نادەنە یەکتر بەڵکوو یەکر لاواز دەکەن سەرەڕای ئەمەش هەرووک  وڵات بەرژەوەندی ئابوری فرە چەشنیان پێکەوە هەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP