حیزبێک: تاکە شانازییەک و دەستکەوتێک کە باسی بکەن ئەوەیە "نەیانهێشتوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک بێت!" ئەوەیە کە لەم ڕۆژگارە ئاڵۆزەی دونیاو ناوچەکەی تێکەوتوە ئەوان نەیانهێشتوە دامەزراوەی حوکمڕانی بۆ کوردستان لەسەر پێ بێت! سەدان ساڵ کورد قوربانیداوە، تا لەسەرە پێچێکی مێژوودا بوەتە خاوەنی نیمچە کیان و حوکمڕانییەک لەناوچەکەدا، کەچی سەرۆک و برای سەرۆکی حیزبێک دەڵێن؛ ئەوە ئێمە بووین ستۆپمان بە پێکهێنانی حکومەت کردوە ساڵێکە!؟ دەڵێ بە زەوقی منە کورد حکومەتی هەبێت یا نە! بۆچی؟ خۆ- لەبەرئەوە نییە ئەمان لە ئۆکسفۆرد و هێریتەیج و ڕاند و چەندین دامەزراوەی زانستیی گەورە بەرنامەی گەورەی حوکمڕانییان کڕیوەو ئایزنهاوەرو تۆماس جێفرسۆنیان پێشکەشکردوە بۆ جێبەجێکردنی! بەڵكو هەمووی بۆ ئەوەیە پۆستێک و وەزارەتێک زیاتریان بدرێتێ، تا کەسێکی دەبەنگ و بێ-دەستکەوتیان هەیە بیخەنە ئەوێوەو؛ باشتر خۆیان و یەک دونیا خەڵک لە دەوروبەریان لەو ڕێگەیەوە پۆخڵەوات و پیسخۆریی بکەن، ئیتر ئاوها ئینسانی کورد بێ ئینتیماو بێ ئیرادەتر بکەن!
بۆیە تکایە نەیاندەنێ: ئەوانە هی ئەوە نیین پۆستی هەستیار و جومگەی هەستیاری حوکمڕانییان لە دەست بێت (پێویست ناکات ئەمە زیاتر ڕوون بکرێتەوەو نموونەی ڕووداوگەلێکتان وە-بیر بخرێتەوە). قسەی حەق خێری زۆرە، ئیتر ئەوە ئەمڕۆ "جومعە"یە: خوا شاهیدە لە ١٩٦٤ ەوە ئێوە هەر ئیشتان تێکدان و ستۆپکردن و ئیستۆککردنی شۆڕش و حوکمڕانی بوە. هیچ ئیزافەو حیکایەت و قەزیەیەکیان نییە: بۆیە ناچارن حەرەکەیەک یان قسەیەکی وا بکەن، کە لێرەدا مرۆڤ بەزەیی بەخۆیدا دێتەوە لە شوێنێکدا دانیشتوە و ئەمجۆرە بیرکردنەوانە ڕۆڵێکیان لە حکومڕانییەکەیدا هەیە!