به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژووی دوێنی و ئێستا و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی له پێناو به‌رگریكردن له شوناس و دۆزی كورد و ئینجا چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانی به‌ڕێگه‌ی هێزی نه‌رم، لۆژیك، ئاشتی و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نه‌گۆری وایانكردووه رۆژ به‌رۆژ گه‌لی كورد له ئامانجه‌كانی به‌ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه بێنه‌دی ، بۆیه ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو و پێشتریش هه‌ر له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه‌وه و تا دهۆك و ئینجا ئامه‌د و جه‌زیرێ بۆتان و رۆژئاوای كوردستان و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسیی له ئیستانبوڵ به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و هه‌وڵه ڕژدانه‌ی سه‌رۆك بارزانیی له پێناو چاره‌نووسی پرسی كورد بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا
پلان و به‌رنامه وستراتیژ بارزانی له نێو كرده‌وه و په‌یامه مێژووییه‌كانی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ستراتیژییه بۆ ئاشتی داوه‌ته‌وه ؛ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ش بۆ سه‌نگ و قورسایی و ژیری دیپلۆماسیی سه‌ركردایه‌تی كورد و پشتیوانی سیاسی بووه له پێناو كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ ونه‌هامه‌تی و چاره‌سه‌ركردنیان به‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خۆی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌بینرێته‌وه :
یه‌كه‌م ،، له هه‌موو قۆناخه‌كاندا سه‌رۆك بارزانی وهه‌رێمی كوردستان پشتیوانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌كات
دووه‌م ،، هه‌نگاوه‌كانی توركیا به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ،ئاماژه‌ن به‌و راستییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانی ئه‌و پرۆسه گرینگه ده‌كات
سێیه‌م ،، ئه‌و هه‌وڵانانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد،ئاماژه‌ن به سه‌نگ و به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسی سه‌قامگیر و كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا
چواره‌م ،، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ، بۆ كۆنفرانسه ، كه‌سایه‌تی خاوه‌ن ئه‌زموون وكاریگه‌ری وه‌ك رابه‌رێكی ئاشتیخواز نه‌ك ته‌نیا له به‌رژوه‌ندی كوردستان به‌ڵكو هه‌وڵێكی ستراتیژیین بۆ سه‌قامگیری وپێشكه‌وتنی ئابووری كوردستان و ناوچه‌كه‌ش
پێنجه‌م ،، هه‌وڵه‌كانی بارزانی بۆ ئاشتی و ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه هاوسه‌نگییه نێوان توركیا و كورد ،ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه هه‌ر دوو لا ده‌بێت به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و به ڕوانگه‌یه‌كی رژد به بێ په‌راوێزخستنی یه‌كتر هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری و ئاشتی جێبه‌جێ بكه‌ن
شه‌شه‌م ،، كاتێك ناوچه‌كه به قۆناغێكی پڕ ئاڵۆز و هه‌ستیار دا تێده‌په‌ڕێت و گۆڕانكاری سیاسی نوێ ، بۆیه سه‌رۆك بارزانی به‌خوێندنه‌وه‌ی وردی ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌م پرۆسه‌یه بێ ئاسته‌نگ و كۆسپ نابێ و ده‌رفه‌تێكی زێڕینه له پێناو ده‌ستپێكردنی ژیانێكی پڕ سه‌قامگیری وئاشتی و له‌و نێوه‌ندا هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ركرده‌كان گرنگه .
حه‌وته‌م ،، په‌یامی گفتۆ و ئاشتی باشتره له شه‌ڕ وماڵوێرانی ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زانستی سیاسیی سه‌رۆك بارزانیی و رژدبوونی ئه‌و باوه‌ره‌یه،شه‌ڕ ناتوانێت كۆتایی به كێشه قووڵ وململانێیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بهێنێت و ته‌نها گفتۆگۆ و ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری یه‌كجاری بێت
هه‌شته‌م ،، گرنگه ، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و وه‌ك وانه‌یه‌كی مێژوو و كاریگه‌ری حیسابی بۆ بكرێت ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون ، سوود وه‌رگرتنی له هه‌ڵه‌كانی رابردوو و له‌پێناو بونیاتنانه‌وه‌ی متمانه، هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له رابردوو شه‌ڕ له نێوانیاندا هه‌بووه و ئه‌مڕۆ ئاشتی وسه‌قامگیری تێیاندا جێگر بووه
نۆیه‌م ،،به‌دڵنییاییه‌وه ،سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی ته‌نیا كۆتایی هێنانی ململانێی چه‌كداری و وێرانكاری نیی و ده‌ستكه‌وتی سیاسی و مرۆیی نییه ، به‌ڵكو ده‌روازه‌یه‌كه به‌ره‌و پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی زیاتر له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و ئاوه‌دانی زیاتر ، جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه ئابوورییه‌كان به‌هۆی بودجه‌ی زه‌به‌لاح ، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له هه‌موو ناوچه‌كه ،به‌تایبه‌تی كوردستان له گشت بواره‌كانی ژینگه‌یی و كانزایی و سروشتییه‌وه شوێنكی گرنگ و پڕبایه‌خه
ده‌یه‌م ،، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن ، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕووی ستراتیژییه‌وه ، واده‌كات هیچ پاساوێك نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی وبۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان بكات و ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشتیمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان
یازده‌یه‌م ،،هه‌ربۆیه، كاتێك سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌ر و ئه‌رێنی ورژد بۆ پرۆسه‌ی ئاشتیی ده‌گێڕێت وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سیاسیی و سه‌قامگی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و دونیا به‌هێزتر ده‌بێته ئه‌وه‌ش واده‌كات له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و له‌هه‌مانكاتیشدا ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و له‌كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه‌كان ، ئاماژه‌ن به ڕۆحییه‌تی باش و ڕوانگه‌یه‌كی قووڵ ستراتیژی و خاوه‌ن ئه‌زمون له سه‌ر ڕووداو و پێشهاته‌كان ، نه‌ك ته‌نیا دڵسۆزی و په‌رۆشتیانه بۆ چاره‌سه‌ر دۆزی كورد له باكوور و رۆژئاوای كوردستان ،به‌ڵكو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانه ، چونكه كلیلی سه‌ركه‌وتنی سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشتیی و هه‌موو نه‌ته‌وه وگه‌لانی ناوچه‌كه به نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه تێیدا سوودمه‌ند ده‌بن