دواین هەواڵ

ترەمپ دوای دۆڕان

‌د.سەردار عەزیز

5 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕۆژی هەینی ڕوداوێکی چاوەڕوانکراوی، سەیر ڕویدا، ترەمپ ستیڤن میلەری کردە چیف ئۆف ستاف، یانی بەڕێوبەری گشتی کۆشکی سپی. 
سەرتا با بگەڕێینەوە دواوە. لە ساڵی ١٩٧٣ ڕۆماننوسێکی فەرەنسی بە ناوی  Jean Raspail'ڕۆمانێک دەنوسێت بە ناوی کەپی بێگوناهان یان سەینت.  Le Camp des saints..  ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ئینجیلەوە هاتوە کە پاش هەزار ساڵ شەیتان دەگەڕێتەوە و سوپایەک پێکدەهێنێت و دەوری کەمپی بێگوناهان دەدات.
ژین ڕاسپەیل دەڵێت بیرۆکەی ڕۆمانەکەی لەوێوە بۆ هات کاتێک لە ناوچەی ڕیڤیرابوو لە سەر کەناری دەریای ناوەڕاست، بیری کردەوە کە هەزاران هەزار کەسی برسی و نەدار و بە خۆیان و ماڵ منداڵیانەوە بەرەو کەنارەکانی ئەوروپا دێن. ئەگەر ڕێگەیان پێبدەی ئەوروپا وێران دەکەن، ئەگەر ڕێگرییان لێبکەیت وێران دەبن.
ئەم ڕۆمانە لە ساڵانی ڕابوردودا جارێکی تر گەڕاوەتەوە بازاڕ و بوەتە کتێبێکی پڕ فرۆش لە بەر گەڕانەوەی فاشیزم. 
ئەم ڕۆمانە یەکێکە لەو ڕۆمانانە کە دونیابینی ستیڤن میلەر لە قاڵب دەدات. 
میلەر کەسێکی ئاسایی نیە. ئەو بەڕەچەڵەک جولەکەیە و خەڵکی بیلاڕوسیان. کەس و کاری هەموو لیبرالن، مامی هاتە سەر تەلەفزیون و حاشای لێکرد.  ئەو ووتی ئەگەر لە پێش جەنگی جیهانی دووەم، ئەمریکاییەکان وەک ستیڤن میلەر مامەڵەیان لە گەڵ پەنابەر جولەکەکاندا بکردایە، ئێستا کەسێک نەبوو بە ناوی ستیڤن میلەر چونکە لە کامپی نازییەکاندا دەکوژرا. چونکە هەموو کەسوکاریان کە لە بیلاروس مایەوە بە کۆمەڵەڵ کوژران لە لایەن ئەو خەڵکانەوە کە ستیڤن میلەر هەڵگری ئایدیاکانیانە.
میلەر سادیستە، بە هەموو پێوەرێک وەک زۆرینەی ئەوانەی کە هەواداری ترەمپن کەسێکی نەخۆشە. دەڵێن میلەر ڕقی زۆری لە پەنابەران نیە، بەڵکو زیاتر ڕقی لە ئەوانەیە کە داڵدەیان دەدەن و پشتیوانیان دەکەن.  
پلەبەرزکردنەوەی میلەر، نیشانەی ئەوەیە کە دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دیموکراتەکان ئامادە دەکات لە ساڵی نوێدا. هەرچەندە ئەو یەک دوو جار باسی لەوە کرد کە ئامادەیە هاوکار بێت بەڵام هەم دیموکراتەکان و هەم ئەویش پلانیان وەهایە کە دەست بە ململانێ بکەن نەک هاوکارییکردن. 
ئەمە وەها دەکات ئەمریکا زۆر زیاتر سەرقاڵی خۆی بێت و کات و وزەی لە ململانێ ناوەکیەکانیدا بسوتێنێت. شایانی باسە لە ئەمریکا نزیکەی یەک هەزار میلیشیای چەکدار هەیە، ئایا لە دۆخی توندبونی ڕوبەڕوبونەوەدا چۆن مامەڵە دەکەن؟ ئایا ئەمە چۆن کاریگەری دەبێت لە سەر بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە هەرزوو دەست پێدەکات؟
هەتا مانگی یەک جۆرێکە لە پشوو. پاشان دۆخکە دەگۆڕێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP