شوێن و شەڕی یەکێتی هەولێرە نەک بەغدا.
دادگای فیدراڵی کۆتا سەنگەری یەکێتی
یەکێتی نابێت هەر تووڕەبێت بچێتە بەغدا دەردەدڵ بکات، یان هاوار بۆ عێراقییەکان ببات، چونکە بەکاریدەهێنن و دەیکەنە کارتی سیاسی، بۆیە پێویستە لە هەولێر شەڕەکە بکات و واز لە بەغدا بێنێت
ڕوونە، ئێستا یەکێتی هیچ کارتێکی مەعقول، ڕێک، سیاسی و ستراتیژیی و فشاری لە هەرێمی کوردستان نەماوە بۆ ململانێ دژی پارتی
تەنها کارتە بێ کەڵک و مردوەکانی وەک هەڕەشە، شەڕ، دوو ئیدارەیی و چوونە بەغدای ئەوەی بەغداش مرد و سوتا تەواو بوو یەک سەنگەر ماوە ئەویش دادگای فیدراڵیی
یەکێتی کەوتۆتە هەڵەیەک تەسلیم بووە دەستی لەوە شوشتووە بتوانێت لە هەرێمی کوردستان ململانێی پارتی بکات و ڕایبگرێت؛ بۆ نموونە: نیساب بشکێنێت، پەرلەمانتاران لە دەرەوەی خۆی کۆبکاتەوە، یان هاوپەیمانی بکات لە دژی پارتی یان هەوڵی دانیشتنیی پەرلەمان بدات بەبێ پارتی
بۆیە هەر شتێکی بەدڵ نەبێت دەڵێ: «دەیکەمە دوو ئیدارە، دەچمە بەغدا، لە دادگای فیدراڵی واو وا وادەکەم.»
واتا یەکێتی لەجیاتی خۆبەهێزکردن، گەڕانەوە بۆ کوردستان و ململانێ و کۆنتڕۆڵکردنی هەولێر و دهۆک و وەرگرتنەوەی مەیدانەکە لە پارتی، هەر ڕادەکات لە دەستی پارتی و پەنا بۆ عێراق دەبات.
لە دوای ۸ی تەمموزەوە یەکێتی لەجیاتی منافەسە، قۆڵبادانی پارتی، وەرگرتنەوەی حکومەت و پەرلەمان و شەڕەکە لە هەرێمی کوردستان بکات پەنا دەباتە بەر بەغدا
یەکێتی قۆناغ قۆناغ مەیدانەکانی بۆ پارتی چۆلكرد لەوسەری زاخۆ و باڵەکایەتی و دەشتی هەولێر تا دەگاتە ناوەند پایتەخت هەمووی چۆلكرد بە بیانووی شەر لە بەغدا دەکەم ، ئاوا بڕوات لە کۆیەش هەڵدێت و دەگاتە ڕانیە و قەڵادزێ!
بۆیە هەڵەیە نابێت چیدی یەکێتی هەڵبێت و هەولێر چۆڵ بکات، ئەبێت بێتەوە هەولێر شەڕی پارتی بکات.
ئەوە باوەڕەی یەکێتی لە ژێر کاریگەریی کۆمەڵێک سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیە و پێیان وایە هەولێر وەک دهۆک تەواو لەدەست دەرچووە و دەبێت یەکێتی لە بەغداوە سیاسەت و شەڕ بکات
ئەوەش ڕوحی سیاسەتی یەکێتی کوشتووە لە هەولێر و وای لێکردووە یەکێتی بەردەوام ڕابکات و چۆڵی بکات.