شه‌ست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا (9)ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 حكوومه‌تی عێراقی له ڕێگه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به پله‌ی زه‌عیم كه عه‌ره‌بێكی شۆڤینی دانیشتووی مووسڵ بوو به‌ناوی زه‌عیم صدیق یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵكوژی ئاشكرای له شاری سلێمانی و له‌نێو سه‌بازگه‌ی ناسراو به (حامیه)ی سلێمانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام دا كه تێیدا (82) هاووڵاتی بێ‌تاوان تێدا شه‌هید و گۆڕوون كران.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هێرشه فاشیله‌ی سوپا كردبوویه سه‌ر شاخی گوێژه و ئه‌زمه‌ڕ كه به سه‌رشۆڕی له‌لایه‌نی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه به‌ره‌و مۆڵگاكانیان ڕاونرابوون و وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان و وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری ڕه‌شی سوپای عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد، له تۆمارگه‌ی شهرمهزارییاندا تۆمار كرد.
له‌و ڕۆژه‌دا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌لایه‌ن سوپاوه ڕاگه‌ێندرابوو ماڵ به ماڵی خه‌ڵكی شاریان به ناوی گه‌ڕان به‌دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌پشكنی و پیاوان و ته‌نانه‌ت ههرزكارانیشیان ڕاپێچی سهربازگهكهیان ده‌كرد و گوللـه بارانیان ده‌كردن، ئه‌م هه‌ڵوێسته ههمهجێیهی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی سلێمانی و سه‌ركرده شۆڤێنیستهكهی ده‌رهه‌ق خه‌ڵكی ئاسایی له‌مه‌ودوا بوو به به‌رنامه‌یه‌ك كه سوپاكه‌یان له هه‌ر شه‌ڕێكدا تێك بشكایه تۆڵه‌ی خۆیان له خه‌ڵكی گونده‌كان ده‌كرده‌وه كه له كۆتاییدا كار گه‌یشته كیمیاباران و ئه‌نفالكردنی دێهات و شارۆچكه‌كانمان كه تا ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانیه له عێراقدا.
بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان به‌گشتی و وڵاتانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی وای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد كه تا ئێستا به‌هیچ جۆرێ قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه نه‌كاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراقیش وه‌ك ده‌بینین خۆی نه‌كردۆته خاوه‌نی و هه‌نگاوی بۆ قه‌ره‌بوو نه‌ناوه ئه‌مه له‌كاتێكدا قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به زیاده‌وه كراوه‌ته‌وه و لایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و قه‌ره‌بووی وێرانكارییه‌كانی نه‌كراوه‌ته‌وه، دروود بۆ شه‌هیدانی (9)ی حوزه‌یران و شه‌رمه‌زاریش بۆ بكه‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به مێژووی سوپای عێراقه‌وه‌و هه‌رگیز له‌بیر گه‌له‌كه‌مان ناچێته‌وه.