هەرێم نیوز
دامەزرێنەری هەردوو كۆمپانیای سپەیس ئێكس و تێسلا و خاوەنی تویتەر، رایگەیاند، شەڕی نێوان خۆی و مارك زوكەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مێتا لە پەخشی راستەوخۆدا لە تویتەر دەگوازرێتەوە تا هەمووان بینەری بن.
ئیلۆن مەسك لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، داهاتی شەڕی نێوان خۆی و زوكەربێرگ دەچێتە بواری خێرخوازی بۆ سەربازە خانەنشینەكان.
مەسك لە تویتێكی دیكەدا دەڵێت: من رۆژانە قورسایی بەرز دەكەمەوە و خۆم بۆ شەڕەكە ئامادە دەكەم.
مانگی حوزەیرانی 2023، ئیلۆن مەسك بە فەرمی داوای لە مارك زوكەربێرگ كرد لەنێو قەفەسی زۆرانبازیدا رووبەڕووی ببێتەوە، لەلای خۆیەوە مارك زوكەربێرگ داواكەی قبوڵ كرد و پێی راگەیاند، كە شوێنێك بۆ زۆرانەكە دیاری بكات.