دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/03/2021

چۆن چین بە خێرایی بوو بە وڵاتێکی گەورەی پیشەسازی و مۆدێرن؟

ئامادەکردنی:بیلال قادر 

دەستپێکردنی چاکسازی لە ئابووری چین لە ساڵی 1979دا بوو، نیشانەکانی ئەم چاکسازییە لە دیسەمبەری ساڵی 1978 ڕویدا کاتێک کۆنگرەی یازدەهەمینی حیزبی کۆمنیستی چین بوو.دۆنگ شائوپینگ سەرۆکی نوێی حیزب لە وتارێکدا کە بە بەناوبانگترین وتاری مێژوویی چین دادەنرێت جەختی لەسەر زەروریەت و گرنگی گەشەپێدانی ئابووری کردەوە و هەروەها هیچ ئایدۆلۆژیایەک نەبێتە بەربەست لە گەشەپێدانی ئابووری وڵات. هەروەها وتی گرنگ نیە پشیلە سپی یاخود ڕەش بێت،گرنگ ئەوەیە بتوانێت مشک بگرێت.. لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ ئابوورییەکەی بە بەردەوامی لە حاڵەتی گەشەدایە.

لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو ساڵانە زیاتر لە %9 گەشەی ئابووری هەبووە و کە خێراترین گەشەی ئابووری گەورەیە لە مێژودا. هەر لەم ماوەیەدا زیاتر لە 400 ملیۆن کەس لە هەژاری لە چین ڕزگاری بووە کە زۆرترین ڕێژەی قوتاربونە لە هەژاری. چین سەرکەوتوترین داستانی گەشەسەندنە لە مێژوی جیهاندا. چین گەورەترین بەرهەم هێنەری خەڵوزی بەردین و پۆڵا و چیمەنتۆیە لە ئاستی جیهاندا. گەورەترین بازاڕی مۆبایلی زیرەکه. ئەندازەی ژێرخانی پێنج هێندەی ئەمریکایە..

نمونەی گەشەسەندنی چین جیاوازە لە کۆریای باشور و یابان.چین لە چواچێوەی بازرگانی و وەبەرهێنان سیاسەتی بازی پەیڕەوکردووە و دەرگاکانی بە ڕوی دونیادا کردۆتەووە بەڵام یابان و کۆریا هەردوو پشتیان بە بازاڕی ناوخۆی بەست. مارکە بەناوباگەکان و کۆمپانیا گەورەکان هەموویان لە چین لقیان هەیە. لە ڕویەکی ترەوە چینیەکان لە پێناو پێشکەوتنی خۆیان وازیان لە ڕۆحیەتی ناسیۆنالیستی هێنا،بۆنمونە زۆرینەی بورجەکانی ‌کارەبا و دیزاینی شارەکانیان بە دەستی ئەندازیارانی بیانی دروستکراووە... نوکتەی گرنگتری لە گەشەسەندنی چین ئەوەیە لە سیاسەتدا خۆی ناخاتە ناو کێشەی وڵاتانەوە تەنها جەنگی بازرگانی دەکات. پەیامی سەرەکی چینیەکان لە گەشەسەندنی ئابووری ئەوەیە (عەزیمیەت و گەورەی یەک دەوڵەت لە توانایی و لێهاتوی ئابووریدا شاراوەیە نەک سیاسەتگەرایی و ئیمپراتۆرگەرای.) کۆمێنتی ئێوە چیە؟

سەرچاوە:کتێبی جیهانی دوای ئەمریکا  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP