شوان ئەحمەد
ڕەنگە پەیوەندی خۆشەویستی و ئەو نامە ئەوینداریانەی نێوان ئەلبێر کامۆ و ماریا کاسارێس، لەئاست پەیوەندی و نامە و نامەکاریی (هایدیگەر و هانا ئارێنت، فرانتس کافکا و میلینا)دا نەبێت، یان بەوجۆرەی ئەوان لەناو خوێنەراندا نێوبانگ و دەنگدانەوەی نەبووبێت.
بەڵام گۆڕینەوەی (٨٦٥) نامە لەماوەی دوانزە ساڵ پەیوەندی عاشقانە، لەنێوان بیرمەند و ئەدیبێکی خاوەن خەڵاتی ئەدەبیاتی نۆبڵ و خانمە ئەکتەرێکی ناوداری ئیسپانی دا، (گەر لەبابی فزولیەتیشەوە بێت) ئەوە دێنێت خوێنەر بزانێت،
فەیلەسووفی پوچگەرایی و ئێگستانسیالیزم و خۆکوشتن، هەست و سۆز و ناخی خۆی، بەچ بارێکدا بۆ ئەوینداری ڕاستەقینەی ژیانی بەیانکردووە.
کامۆ پەیوەندی هەمەجۆری لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەتدا هەبووە، بەڵام هیچ کامیان وەک پەیوەندی (ماریا) حاڵی لێناهێنن و تەسەلا بەڕۆحی پەژموردەی نادەن.
(هەمیشە پێم وتوویت: جێم مەهێڵە، ئاخر هیچ شتێ لەوە بەدترو ناخۆشتر نییە، لەدەستت بدەم. دەتوانم بێ تۆ چی بکەم؟ لەهەموو شت جاڕسم، لەدەنگ و ڕەنگی تۆنەبێت.. هەتادەتوانیت خۆت بڕازێنەوە. پێبکەنە. چۆکدامەدە.
دەمەوێت هەمیشە دڵخۆشبیت).
شایەنی باسە ئەم نامە ئەوینداریانەی نێوان ئەلبێر کامۆ و ماریا کاسارێس جگە لەزمانی فەرەنسی و ئیسپانی، بە زۆربەی زۆری زمانە زیندووەکانی جیهان بەردەستە. بۆ نمونە هەر بەزمانی عەرەبی چەند جارێک لەلایەن چەند وەرگێڕێکەوە چاپکراوە، لەوانە سەعید بوخلیت، سوها بەختە، لوتفی سەید مەنسوور و .... هتد).