دواین هەواڵ

وەرزش‌

 10/06/2021

ئینگلتەرا هەموو بەریتانیا نییە

دانەر ئەسڵان

پاش ئەوەی بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە خۆی بە ڕەگەز سکۆتلەندی یە ئاشکرای کرد کە پێویستە لە یۆرۆ دا هەموان هاندەری هەڵبژاردەی سێ شێرەکەی ئینگلتەرا بن.

لە هەموو لایەکەوە ناوبراو ڕەخنە باران کرا و پلاری تێدەگیرێت بە تایبەت لە لایەن یەکێتی یە فەرمییەکانی وێڵز و سکۆتلەنداوە بەوەی کە ناوبراو وا دەزانێت ئینگلتەرا واتا بەریتانیا هەمووی، بەڵام ئەو هەردوو هەڵبژاردەکانی وێڵز و سکۆتلەندای لە بیر کردووە بۆیە هەموان بە هاشتاکی  ئینگلتەرا هەموو بەریتانیا نییە ڕووبەڕووی ئەو لێدوانەی بوونەتەوە و لەوانەیە ناچاری بكەن داوای لێبووردن بکات . 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP