هەرێم نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، پرۆژه‌یاسای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كرابو، كشێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، حسێن به‌تات ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "حكومه‌ت پرۆژه‌یاسای داڕشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كشانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی بخاته‌ڕو"، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی "فشار هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌خرێته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ڕاگرتنی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، "فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه پێش كۆتاییهاتنی دانیشتنی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكاته‌وه تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت"، داواشیكرد" په‌رله‌مان دوربگرن له فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌نگ به یاسای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بده‌ن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆژە یاسای حەشد دوجار خوێندنەوەی بۆکرابوو تەنها دەنگدانی کۆتای مابوو، ئەمریکا و بەریتانیا بە فەرمی دژایەتیان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکە راگەیاندبوو هۆشداری توندیان بە عێراق دابوو لەسەری.