هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەرێمی کوردستانیش چاوی لەوەیە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی تێدا یەکلابکرێتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.
هەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت، بەڵام بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە ڕادەستکردنی نەوت و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و تەوتینکردنی مووچە.