هەرێم نیوز
کەمێک پێش ئێستا و لەهەواڵێکی بەپەلەدا، کوردسات نیوز
بڵاویکردەوە کە لە ماڵی مام جەلالدا سیخوڕ گیراوە و کاری بۆ هاوسەرۆکی
پێشوو کردووە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمیدیاکانی نزیک لە بافڵ تاڵەبانی راگەیاندووە,
لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی
پێشووی یەکێتی کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 8-7-2021 گرژی و
ململانێی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی نزیکبووە لەپێکدادانی سەربازی،
بەڵام بەهەوڵ و نێوانگیری ناوخۆیی و دەوڵەتانی ئیقلیمی دۆخەکە هێورکرایەوە.
هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی كێشەی نێوان پافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ
جەنگی زۆرینەی هێزی سەربازی و ئەمنی پشتگیری بافڵ تاڵەبانی بوون و میدیای فەرمی
حزبەكەش بافڵ تاڵە بانی وەك سەرۆك ناساند.
هاوكات زۆربەی سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی چونەتە پاڵ بافڵ
تاڵەبانی، چونکە ئەوان لەکۆنگرەی چواری یەکێتییەوە پەراوێزخراون، پێیانوایە ئەوەی
بەرپرسی یەکەم و کۆتاییە لەو پەراوێزخستنە لاهور شێخ جەنگییەو سەرکردایەتی پڕکردوە
لە خەڵکانی بێ ئەزمون و خاوەن ئەزمونەکانی خستوەتە دەرەوەی بازنەکان.
رۆژی یهكشهممهی ڕابردووش 11-7-2021، بافڵ تاڵهبانی و قوباد
تالهبانی پۆستی بهرپرسی هێزی دژه تیرۆر و دەزگای زانیاریان یهكلاكردهوهو لهبری
پۆڵاد شێخ جهنگی، برای لاهور شێخ جهنگی، وههاب ههڵهبجهییان كرد به بهرپرسی
ئهو هێزه و ئهژی ئهمین، لهبری محەمەد تەحسین تاڵەبانی كرایە بەرپرسی
دەزگای زانیاری.
ڕۆژی
13-4-2021 لەلایەن هێزێکی سکرتارییەتی مام جەلالەوە دەست بەسەر دامەزراوەی میدیای
ئای پڵەسی لاهور شێخ جەنگیدا گیرا و دوای سەعاتێک لەدەستبەسەرکردن، دواتر تەواوت
کارمەندان ئازادکران.
ڕۆژی
14-7-2021 یەکێک لە ماڵپەڕە چالاکەکانی لاهور شێخ جەنگی بەناوی ژیان داخرا و بڕیار
وایە لەسەر سکاڵای یەکێتی تەواوی پەیجەکانی لاهور شێخ جەنگی لەماوەی چەند ڕۆژی
داهاتوودا دابخرێن.