دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/08/2021

"ئەوەی لەبارەی نمرەکانم بڵاودەکرێتەوە دورن لەراستییەوە"

هەرێم نیوز
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئەوەی لەبارەی نمرەکانم بڵاودەکرێتەوە دورن لەراستییەوە".

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم لەرونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "سەرەتا پیرۆزبایی لە گشت دەرچوانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەکەم و هیوادارم سەرکەوتوبن لە گشت قۆناغەکانی خوێندندا،

دەشڵێت: لە ڕابردودا بەهۆی خەباتی پێشمەرگایەتیم نەمتوانیوە قۆناغەکانی خوێندن لەکاتی خۆیدا تەواو بکەم، لەئێستادا وەک هەر خوێندکارێکی کوردستان درێژەم بە خوێندن داوە و لە قۆناغی 12ی وێژەییم".

ئاشکرایدەکات، "سەبارەت بەو هەواڵانەی لە چەند پەیج و ماڵپەرێک بڵاوکراونەتەوە لەسەر قۆناغ و بەشی خوێندن و نمرەکانم دورن لە راستییەوە".

لەڕونکردنەوەکەدا، هانی هەموان دەدات لە هەر تەمەنێکدان گرنگی بەخوێندن و برەو بە تواناکانیان بدەن. 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەژمارەیەک دەزگای راگەیاندن و پێگەی کۆمەڵایەتی هەواڵێک لەبارەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڵاوکرایەوە کە ئەمساڵ بەشداری تاقیکردنەوەکانی کردوە و باس لەوەکرابو ناوبراو لەتاقیکردنەوەکان دەرنەچوە.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP