هەرێم نیوز
دانەر ئەسڵان
يارييەکانی شەوی دووەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەڕ 2022 لە نێوان هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا بە کۆتا هاتن تیایدا سکوادرازۆرا بەردەوامی دایە نووسینەوەکەی بۆ مێژووی تۆپێ پێ بە تۆمار کردنی بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لیتوانیا و بۆ یاری ژمارە 37 ئەو هەڵبژاردەیە توانی خۆی بە دوور بگرێت لە دۆڕاندن.
لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەمشەو دا مەکینەکەی کابرای فەلاقە توانی بردنەوەیەکی نوێ تۆمار بکات و بە تەواوەتی ئاستی بەرز و ئەنجامی ناوازە بۆ ئەڵمانیا بگەڕێنێتەوە کە بەمەش ئیدی کۆتایی هێنا بە سەردەمی دڵەڕاوکێ کە هاندەرانی مانشافت تووشی هات بوون لە سەردەمی واکیم لۆوف دا.
سێ شێرەکەی ئینگلتەرا و هاوڕێکانی لیڤاندۆڤیسکیش لە یاری لوتکەی شەوەکەدا تەنها و تەنها یەکسان بوون و وەک برا ئەنجامی یارییەکەی نێوانیان بەش کرد.
ئەنجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كان:
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م B
كۆسۆڤۆ 0 - ئیسپانیا 2
یۆنان 2 - سوێد 1
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م C
ئیتاڵیا 5 – لیتوانیا 0
كۆماری ئیرله‌ندا 0 - سویسرا 0
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م E
بیلا ڕوسیا 0 – به‌ڵجیكا 1
وێڵز 0 - ئیستۆنیا 0
كۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌م i پۆڵه‌ندا 1 – ئینگلته‌را 1 مه‌جه‌ڕ 2 – ئه‌ندۆرا 1
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌یه‌م J ئه‌یسله‌ندا 0 – ئه‌ڵمانیا 4 مه‌قدۆنیای باكور 0 - ڕۆمانیا 0 ئه‌رمینیا 1 - لیختنشتاین 1