دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/09/2021

وردەکاری ڕوداوەکەی ئەمشەوی قەزای کفری

هەرێم نیوز
لە هێرشێکی چەکداریدا، لە رێگەی نێوان کفری- سەرقەڵا، دو کەس گیانیان لەدەستدا و دو کەسیش بریندار بون کەیەکێکیان ئافرەتێکە.

ئەمشەو ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت ‘داعش’ بن، رۆیشتونەتە سەر جادەی سەرەکی کەلارـ کفری  لە نزیک گوندی ساڵحیە، دو کەسیان بەناوەکانی (جێگر خەلیفە و یوسف ئیحسان) کوشتوە و هاوڵاتیەکیشیان بەناوی (ئیحسان قەساب) و ژنيکیشیان بریندار کردوە.

دوای روداوەکە هێزەکانی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکان بەرەو شوێنی روداوەکە جوڵەیان پێکراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی روداوەکە.

بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان کە تائێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، چەکدارەکان لەسەر جادەکە بازگەیان داناوە و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، ناوچەکەیان جێهێشتوە و هەڵاتون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP