دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: تێكدانی ئاسایشی وڵاتەكەمان كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەكە دەبێت

هەرێم نیوز

ئێران رەتیدەكاتەوە داوای سیستمی بەرگری لە روسیا كردبێت و دەشڵێت جەنگ و تێكدانی ئاسایشی ئێران كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت.

عەباس موقتەدایی جێگری سەرۆكی دەستەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت چونكە ئەگەر ئاسایشی ئێران پارێزراو بێت ئاسایشی وڵاتانی تری ناوچەكەش پارێزراوە دەبێت، و بە پێچەوانەشەوە هەوڵەكان بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێران كاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەبێت.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "کۆماری ئیسلامی خاوەنی توانایەکی بەرفراوان و سەرنجڕاکێشە لە بواری دەریایی، بۆشایی ئاسمان و ئاسمانیدا و دەتوانێت دەستکەوتی گەورە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەر دوژمنێکدا بەدەستبهێنێت، ئێران پێویستی بە کەسانی دیکە نییە بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی خۆی".

هەروەها ئەوەشی خستەڕو، "دیپلۆماسی و سەربازی دو باڵی هێزی ئێرانن و بە ڕێوشوێنی پێویست بەردەوامن و هەمیشەی بۆ هەردوکیان ئامادەن".

كازم جەلالی باڵیۆزی ئێرانیش لە روسیا رایگەیاندووە، تاران بە هیچ شێوەیەك داوای سیستمی دژە موشەكیی ئێس 400ی لە مۆسكۆ نەكردوە و روسیاش دەڵێت ئامادەیە ئەو سیستمە رادەستی تاران بكات لە هەر كاتێكدا كە داوای بكات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP