دواین هەواڵ

جیهان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

گەنجانی نیپاڵ لە ڕێی زیرەکی دەستکرد سەرۆکی حکومەتیان دەستنیشان کرد

هەرێم نیوز

لە نیپاڵ، بزووتنەوەی ناڕەزایی گەنجان کە لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا سەرۆک وەزیرانی ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە، ڕوویان لە زیرەکی دەستکرد کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەتی کاتی.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، خۆپیشاندەران داوایان لە ئامێرێکی زیرەکی دەستکرد کردووە لیستی بژاردەی گونجاو بۆ سەرۆکوەزیرانی کاتی دابین بکات.

لە لیستەکەدا بریتی بوون لە ساگار داکال، ئەندازیارێک کە لە ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی؛ سومانا شرێستا، وەزیری پێشووی پەروەردە؛ بالێن شا، سەرۆکی شارەوانی کاتماندۆ و ڕاپەرێکی ناسراو؛ و سوشیلا کارکی، یەکەم ژن کە پۆستی باڵاترین دادوەری نیپاڵ وەرگرتووە.

دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی گەنجان لە کۆڕبەندی "گەنجان دژی گەندەڵی"، سوشیلا کارکی تەمەن ٧٣ ساڵ وەک باشترین بژاردە بۆ حکومەتی ئینتقالی هەڵبژێردرا؛ کەسایەتییەک کە بە وتەی خۆپیشاندەران دەتوانێت متمانەی گشتی بەدەست بهێنێت و زەمینە بۆ چاکسازی و هەڵبژاردنی دادپەروەرانە خۆش بکات.

کارکی ڕۆژی پێنجشەممە وەک نوێنەری خۆپیشاندەران چاوی بە سوپای ئەو وڵاتە دەکەوێت کە یاسای سەربازییان لە پایتەخت ڕاگەیاندووە. لەلایەن گروپی "هەموو نیپاڵ" کە نەوەی Z لەخۆدەگرێت، وەک سەرۆکی کاتی کاندید کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP