هەرێم نیوز
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌ڵوێستیان دوو رووانه‌یه.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، فەرەنساو بەریتانیا پرسی په‌نابه‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جیۆسیاسی خۆیان و به‌رپا كردنی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده له دژی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌كار ده‌هێنن.
وتیشی: ئه‌وان نه ویژدانیان هه‌یه و نه یادگه، له به‌ری فه‌ره‌نسای كه‌ناڵی به‌ریتانی تا دێت ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌وێ گیریان خواردووه زیاتر ده‌بێت و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت به مه‌له بگه‌نه به‌ریتانیا، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه هیچ كاریگه‌ری له خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه درووست ناكه‌ن.
دەشڵێت:"هه‌مووان چیرۆكی ئالان كوردیمان له یاده كاتێك ته‌مه‌نی 3 ساڵ بوو له 2015 بووه قوربانی كاره‌ساتی كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش به هۆی سیاسه‌ت و ره‌فتاری تاوانكارانه‌ی خۆرئاواییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا هاتووه‌ته ئاراوه.
روونیشیكرده‌وه، كاتێك جیهان بینی چی به‌سه‌ر ئالان كوردیدا هات، ئه‌و كاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا لۆران فابیۆس، داوای ده‌كرد، په‌نابه‌ران به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا دابه‌ش بكرێن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتیشی، ئه‌و وڵاتانه ئێستا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌نابه‌ران وه‌ربگرن، به‌ڵام پێشتر بێ ره‌حمانه وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی سورییەیان به‌كار ده‌هێنا بۆ بره‌ودان به به‌رژه‌وه‌ندییه جیۆسیاسییه‌كانیان و كاره‌ساته‌كه‌یان كردبووه چه‌كێكی سیاسی بۆ شه‌ڕی میدیاییان له دژی دیمه‌شق.