دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/12/2021

وەزیری پێشمەرگەو راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا 7 رێککەوتن واژۆ دەکەن

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە و تیمی راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا چەندین رێککەوتنامەی هاوبەشیان واژوو كرد .

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 8ی 12ی2021 لەمەراسیمێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم و کۆلۆنێڵ مایەر، بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا لە هەولێر، ژمارەیەک رێککەوتنامەیان لەبارەی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر لەناو یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژوو كرد.

بەپیێ‌ راگەیەندراوەكە، ریككەوتنە واژۆكراوەكە، لەسەر حەوت پڕۆژەی جۆراو جۆرە لەبوارەکانی مەشق و راهێنان، سەنتەری زمان و پێداویستی و کەل و پەلی هەمەجۆر و دروستکردن و بونیاتنان.

لەمەڕاسیمەکەدا، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، عەمید روکن کە کۆلۆنێل کای، راوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و عەمید روکن سالار ئیبراهیم، راگری کۆلێژی ئەرکان و عەمید روکن محمد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، عەمیدی ئەندازیار نەبەز، بەڕێوەبەری چاکسازی وجێگری بەڕێوەبەری چاکسازی، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان ئامادەیبوون.

وەزیری پێشمەرگە، ستایشی ئەو هەوڵەی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانی کردو راشیگەیاند،هەنگاوەکانتان بەرز دەنرخێنین و بەناوی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە سوپاسی ئێوە و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین، لەپشتگیری و پاڵپشتی بەردەوامتان بۆ هێزی پێشمەرگە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP