هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی کۆمپانیای ستارلینکەوە.
دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن ماسك، خاوه‌نی كۆمپانیای ستارلینك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌یه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كانی ئێران كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا سنوورداركردووه بۆ به‌كارهێنه‌رانی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامیدایه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوایان له ئیلۆن ماسك كردبوو، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به كوالیتییه‌كی باش بگه‌یه‌نێته هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگاته جیهان.
دوای ئه‌و داواكارییه، ئیلۆن ماسك له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كۆمپانیای ستارلینك داوا له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشرێت بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ئه‌وان پێشوازیده‌كه‌ن له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و داواكارییه‌ك بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری هێڵی ئینته‌رنێت و هه‌ر پرۆگرام و ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردن بۆناوچه‌كانی ئێران و پشتگیری له ئازادی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن له‌و وڵاته.