هەرێم نیوز
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت.
دەشڵێت کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەلات پارێزگاکانی ( سلێمانی و هەلەبجە ) وە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان .
پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی