دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هەولێر دەبێتە خاوەنی گەورەترین و پێشکەوتووترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق

هەرێم نیوز

کارەکانی دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە شاری هەولێر گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. ئەم پڕۆژەیە کە بە ستانداردە جیهانییەکان و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو بکرێت و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بکات.

بەپێی زانیارییەکان، کارە بنەڕەتییەکانی وەک کارەبا، ئاو و پێداویستییەکانی تری باڵەخانەکە تەواو بوون و لە قۆناغی داهاتوودا دەست بە دابینکردنی ئامێرە پزیشکییە پێشکەوتووەکان دەکرێت.

 هەرچەندە بڕیاربوو پڕۆژەکە لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو بێت، بەڵام خێرایی کارەکان وایکردووە کە تەنها لە ماوەی ساڵێک و شەش مانگدا، قەبارەی کارێکی ئەوەندە ئەنجام بدرێت کە بڕیاربوو لە ساڵێک و ١٠ مانگدا تەواو بێت.

ئەم نەخۆشخانەیە کە گەورەترین ناوەندی تەندروستییە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق، توانای لەخۆگرتنی ٢٠٠ تەختی هەیە. پڕۆژەکە هەموو بەشەکانی دەستنیشانکردنی زوو و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەخۆ دەگرێت، ئەمەش وەک بازدانێکی گەورە لە کەرتی تەندروستی ناوچەکە دادەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP