درامـای ( The Lion Skin ) پێستی شێر ..
ژانەری دراما / تاوان ، درامـی ، هەست بزوێن ،
خۆشناو محمد /
درامایەکی فارسی ناوازە نواندن / شەهاب حوسەینی ،
ژیلا شاهی ، پانتا بەهرامی ، میهرداد سادقیان ، هادی حیجازی فەڕ ...
دەرهێنەر / جەمشید مەحمودی ،
ئەم دراما ناوازەترین درامای مێژووی وڵاتی ئێرانە لەلیستی دراماکانی تاواندا ،
سیناریۆی دراما ، وێنەگرتن ، میوزیک ، دەنگ ، لەبەرزترین کوالیتیدا تۆمار کراوە ،
کاریگەری چیرۆکی دراماکە وا دەکات نەتوانیت چاو لەسەر بەشەکانی هەڵگریت تا کۆتایی ،
سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ گفتوگۆیەکی بەشیك لەدراماکە بۆ یەکەم جار توانراوە هەستی ژنێکی سیغەکراو لەپیاوێک بکرێت بەحیوار ،
کاتێک ژنە سیخەییەکەی ڕەزا پەروانە ( دەڵێت : ژیانی من ئارام نیە ، بەردەوام لەدڵەڕاوکێدا دەژیم ، جانتای سەفەرم ئامادەیە ، خۆ من قیستی سەلاجە نیم سێ مانگ جارێک ئەم بەیت سیخەکەم تازە دەکەیتەوە !
ژن لەسایەی سیخەدا وەک کاڵا وایە ، گریان و هاواری ئەو ژنە ئەتبات بۆ ناو جیهانی ژیانی سیخەیی !
پێشنیاری من بۆ هەوادارانی دراما ئەوەیە سەیری ئەو دوو وەرزەی ( پێستی شێر ) بکەن ،
درامایەک پڕ لەوانە و لەتاقیکردنەوە ، تاوانێکی قێزەون خێزانێک وێران دەکات ، باوکێک لەپاش پانزە ساڵ زیندانی چ کارەساتێک بەسەر خێزانەکەیدا دێت ؟
درامایەک لەڕوی چیرۆک و سیناریۆ هیچی کەمتر نیە لەدراما بیانیەکان ...
The Lion Skin (TV Series 2022‑2023)
دوو تێکستی ناو دراماکە :
( برینێک ساڕێژ بوو ، لەیادت دەچێت ...! )
( کوڕی باش ، ساحیل کۆتایی هات ، بڕۆ بەدوای کەسێکی دیکەدا بگەڕێ ! )