دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 12/02/2023

لە چیا بەفرینەکانی سویسرا ڕوەکی بیابانیی سەبار ڕواوە

هەرێم نیوز

وەک دەزانرێت رووەکی سەبار لە کەشوهەوای گەرم و وشکدا دەڕوێت، بەڵام شۆکێکی ژینگەیی هەیە کە ئەویش دەرکەوتنی ئەم جۆرە رووەکەیە لە بەرزاییە زۆر ساردەکانی چیای ئاڵپی سویسرا.

شارەوانی فۆل لە قەزای مارتین لە سویسرا رایگەیاند کە ئەم ڕووەکە نامۆیە و غەیرە ڕەسەنە لە ناوچەکەدا پێشوازی لێناکرێت، بەو پێیەی کەشوهەوای وشک و گەرمی خۆشدەوێت.

پیتەر ئۆلیڤەر باومگارتنەر، ڕووەکناس بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاندووە، لە کاتێکدا ئەم رووەکانە کەشوهەوای گەرمیان پێ باشترە، بەڵام دەتوانن خۆیان لەگەڵ پلەی گەرمی نزمدا بگونجێنن تا 15 پلەی ژێر سفر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەم جۆرە حەزی لێناکات کەشوهەوای تەڕە، بۆیە کەمبوونەوەی رووپۆشی بەفر لەو شوێنانە ژینگەیەکی بەپیت بۆ گەشەکردنیان دابین دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP