دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 08/03/2023

ئەپی ماسنجەر گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت

هەرێم نیوز

کۆمپانیایی مێتا بەنیازە بەرنامەی فەیسبووک و ماسنجەر تێکەڵهەڵکێش بە یەکتر بکاتەوە و بەکارهێنەران هەر لەناو بەرنامەی فەیسبووکەکەیاندا سەیری نامەکانیان بکەن.

بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی"androidauthority"، کۆمپانیاکە بەنیازە جارێکی تر هەردوو بەرنامەکە بکاتەوە بە یەک، لەلای خۆشیەوە بەڕێوبەری کارەکانی فەیسبووک تۆم ئالیسۆن رایگەیاند، تاقیکردنەوە بۆ ئەوە دەکەن کە بەکارهێنەران هەر لەناو بەرنامەی فەیسبووکەکەیاندا سەیری نامەکانیان بکەن و لە داهاتوودا تاقیکارییەکە فراوانر دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم گۆڕانکارییە بۆیە دەکەن تا بەرنامەکەیان بەناوبانگتر ببێت و خەڵک زیاتر بەکاریبێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە, کۆمپانیای مێتا سەرەتا لە ٢٠٠٨ سەکۆیەکی بە ناوی فەیسبووک چات پەرە پێدرا، لە ٢٠١٠ نوێکرایەوە و لە ئابی ٢٠١١ بەشێوەی نەرمامێر بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست خرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP