دواین هەواڵ

کلتور‌

 29/04/2023

لە كۆتاییدا كۆشكی هەنار ڕوخا!

حەیدەر عبدولرەحمان

كێشەی زۆرینەی زنجیرە دراما كوردییەكان لەدوا چارەسەری درامی دايه ، كە ناتوانن چارەسەرێكی واقیعی گونجاو بۆ ئەو روداوانە دابنێن كە هەیە،
ئەوانەی فیلم و درامای ئێرانی بەسەر دەكەنەوە، ئەو راستیە دەزانن، كە هەمیشە بەركەوتەیەكی راستگۆیانەو لۆژیكییانە لەگەڵ واقیعدا دەكەن، نەك سەپاندنی واقعێكی ساختەكار لەلایەن دەرهێنەرێكەوە كە درۆ لەگەڵ بینەرو لەگەڵ واقیعیشدا دەكات.

ئەم جۆرە چارەسەرە كارتۆنیەی لەدرامای كۆشكی هەناردا بینیمان، لەفیلمی هیندی دەچوو، ئێستا ئەم فۆرمە تەقلیدیە باوی نەماوە، تەنیا ئەو دەرهێنەرە بازرگانیانە پەیڕەوی دەكەن، كە دەیانەوێ‌ بینەری سادەی پێ‌ چەواشە بكەن و هەموو كۆتاییەكان بەخۆشی و بەختەوەری و پێكەنین كۆتایی پێ‌ بێت.

ناواقیعی و نا لۆژیكیەت لەوە زیاتر نابێت كە پێنج تەوەری جیا جیا لە تاوان و پیلانگێڕی و خیانەت و دزی گەورە، بە یەك ئەلقە هەموویان لەسەر یەكتر بەچارەسەرێكی سەر پێیی ئەنجام بدەیت و دنیا بكەیتە شامی شەریف..

سووم لەوە بۆوە كە سی و سێ‌ ئەلقە لە چاوەڕوانی ئەوە دابووم درامایەك ببینم ئۆخەی ئەوە بكەم، كە درامای كوردی لە سەرە رێ‌ ی لە دایك بوونە، چاوم لەوە بوو لە هەناری شیرینی ئەو كۆشكە بخۆین، نەك كۆشكەكەم بە سەردا بڕوخێنن!

لە ماوەی مانگێك لە موتابەعەی بەردەوام چوار بەش رەخنەم لە سەر دراماكە نووسی
بەڵام لەدوای ئەو ڕمانەی ئەلقەی كۆتایی، بڕیاری بڵاوكردنەوەی بابەتەكەی خۆمم هەڵوەشاندەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP