دواین هەواڵ

کلتور‌

 06/05/2023

ئەکتەر و مەنەلۆگ

سدیق عەزیز

ئێمە زۆر جار باس لە کێشەی مەنەلۆگ لەشانۆ و درامای کوردیدا دەکەین ، کە بەگشتی نووسەری شانۆ و دراما کوردی لەئاست نوسین و دارشتنی دیالۆگ و مەنەلۆگ دا سادە و نەفسکورت و بێ هزرن .دیالۆگەکان قوڵبونەوەیان تێدانیەو و زۆر نزیکن لە قسەی سادەی ڕۆژانە. ئەمەش هۆکار بۆ دروستکردنی کارەکتەری سادەی فلاتی بێ سیما و بێ شونا س بێ هزر لە رووی لایەنی دەرونی و سایکۆلۆجیە.ئەکتەر لەم جۆرە تێکستانەدا هیچ نیە جگە لەبێژەرک کە تنها هەواڵ دەخوێنێتەوە ، ئەم ئەکتەرانە کاریان بەس دەربڕینی ووشەیە ،کردنەوەی دەموو جوینی ووشەکانە .بەکورتی ئەم ئەکتەرانە ئەگەر چی لە سەر شانۆ و شاشەی تەلەفزینن ،بەڵام وەک ئەوە وایە گوێ لە تەمسیلێکی ئیزاعی بگریت،بونیان تەنها پڕکردنەوەی بۆ شاییە.

هەندیک ئەکتەری کورد ڕاستە خاوەن مێژوون ،بەڵام بەدرێژای ئەو مێژووە نەیان توانیوە خۆیان لە سیماو دووبارەکردنەوەی یەکەم دەوریان دورخەنەوە و بتوانن گۆڕنکاریەکە هیج نەبێ لە تۆنی دەنگ و جوڵەکانیان بکەن .

هێنانە پێشەوەی ئەم جۆرە ئەکتەرانە تەنها پەیوەندی بە مەسەلەیەکی بازرگانیەوە هەیە، لەو ڕووەوەی کە ئەم ئەکتەرە کلێشەیی و قاڵب بەستوانە ،بەکەمترین بڕە پارە بەشداری لە هەموو درامایانەدا دەکەن ،بەبێ گوێدانە ئاستی دراماکە و دەرئەنجامی دراماکە و ئەو ئاستە هونەرییەی کە دراماکە هەیەتی. چونکە ئەکتەرێکی خاوەن یەزموون بەئاگا نەو بەو جۆرە درامایانە ڕازی دەبێت و نە ئاستی هونەری خۆشی بە بڕەپارەیەکی کەم دەفرپۆشێت.

ئەوەی پرسیارە لەلای من ئەوەیە، کە ئایا ئەم نوسەرو دەرهێنەرانە ئاگادرای دنیای شانۆ و درامای ئەمڕۆن ،ئایا دەبین و دەخوێننەوە ؟ شتێک فێردەبن لەوەی کە بینویانە؟ هەرسەیرکردنی دراما باشەکانی ولاتانی دەرودروسێمان دەرگایەک بەسەر خەیاڵدا دەکاتەوە.

نمونە زنجیرە درامای پێستی شێر بەسەر زمانی هەموو کەسێکەوەیە ،هێندەکاریگەربووە.

گرنگترین بنەمای سەرکی لەم درامایەدا دیالۆگ بوو، بەدرێژای ئەو درامایە ،یەک ووشە یەک رستەی زیاد و بێ ئەرزشت نەدەبینی ، مەنەلۆگ و دیالگ وەک فەرش چنرابوو ، لە دیالۆگی بچوکترین دەوری ناو دراماکە تا پاڵەوانی سەرکی . یەک ووشە لەدەمی ئەکتەروە نە دەهاتە دەرەوە بەبێ لێکدانەوەیەکی ورد بۆ چۆنتەی دەربڕین و ئەداکردنی.ئەم جۆرە تێکستانە ئەکتەر دروست دەکات ،نەک بەبەغە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP