دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 12/05/2023

ئایا...شەکری میوە وەک شەکری سپی خراپە؟

ئا: دەریا

” جیاوازی شەکری سپی و شەکری میوە چییه‌؟

**شەکری سپی گلوکۆزە واتە ئەو شرینیە دەستکردانەی کە هەیە وەکو پاقلاوە و شەربەت و پسکیت و دۆندرمەوە و هتد هەمووی گلوکۆزی تێدایە کاتیک دەخوریت لەڕێگه‌ی‌ جگەره‌وە دەگۆریت بۆ وزە ئەو وزەیە دەبیت سەرف بکرێت، ئەگەر هاتوو وەرزشیکی باش یان پیاسەکردنیکی زۆر نەکەیت ئەو وزەیە سەرف نابێت و دەبێته‌ چەوری لەسەر جگەر و توشی چەندەها نەخۆشیمان دەکات.

**بەڵام شەکری میوە فرەکتۆزە ئەم شەکرە جیاوازە لە گلوکۆز ئەگەر بێت میوە بە سکی خالی بخورێت یان رۆژانە بریکی کەم و جۆراو جۆر بخۆین سودی زۆری دەبێت، وە ئەگەر هاتوو زیادەرۆیمان لەخواردنی کرد بەشێوەیەک کە دوای نان خواردن یان رۆژانە جۆریکی میوە بخۆین بەلام زۆری لی بخۆین ئەوکات زیانی دەبێت بۆ تەندروستیمان.

*شێوازی خواردنی میوە چۆن بخورێت سودی زۆرە بۆ نمونە “لەتێک سێو لەتێک پرتەقال دوو هەنجیر و ٧ خورما هتد بەوجۆرە زۆر تەندروستە هیچ زیانێکی نیە.

” بەڵام ئەگەر بێت و رۆژانە دوو مۆز و دوو پرتەقال و قاپێک هەنجیر بخۆیت یان شەوان درەنگ بیخۆیت یان بە تێری بیخۆیت بێگومان زیانی دەبێت ، بەڵام هیشتا وەکو شەکری سپی زیانی نابێت.

بەھیوای لەش ساغی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP