دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16/05/2023

هەموو کەسێک پێویستە ئەم زانیاریە بزانێ..!!

ئا:دەریا

زمان قوتدان چییە؟

زمان قوتدان واتە گەڕانەوەی زمان بۆ دواوە ،ڕێگه‌ گرتن له‌ بۆری هه‌وا.

ئەمە لەکاتی بەرکەوتنی سەر یان ڕاكردنێكی زۆر و ماندووبونێکی زۆر ڕوودەدات .

کەدەبێتەهۆی داخستنی بۆری هەواو ئیتر کەسەکە ناتوانیت هەناسە بدات ، ئەمە کاریگەری لەسەر مێشکی دەکات و ماسولکەکانی کەسەکە گرژ دەکات و دەکەویتە سەر زەوی .
چارەسـەر :-

دەبێت بەزووترین کات بە دەستێکت چەناگەی کەسەکە بۆسەرەوە بەرزکەیتەوە و وە بەدەستەکەی تریشت سەری بەپشتدا بخەی ، بەمەش زمان دەگەڕیتەوە شوێنی خۆی و کەسەکە دەتوانێ هەناسە بدات .وە کە چاک بۆوە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست بۆ ئەوەی بە باشی هەناسە بدات.

دەبێ بەزووترین كات ئەو کردارە بکەی چونکە لە نیوان (10-15 )چرکەدا گەر چارەسەر نەکرێت کەسەکە بێهۆش دەبیت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر وڕەنگە کەسەکە گیان لەدەست دەدات.
«بەھوام لەش ساغ بن»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP