دواین هەواڵ

عێراق‌

 24/05/2023

حەلبوسی: پەلە بكرێت لە تەواوكردنی پرۆژە یاسای بودجەو پەسەندكردنی

هەرێم نیوز 

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەكات بۆ گفتوگۆكردنی كۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەو دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەری. 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو بەندانەی كە ماون لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و گەیشتن بە بۆچوونێكی روون وەك ئامادەكاری بۆ بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەری.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەم بودجەیە هیچی كەمتر نییە لە بودجەكانی پێشتر، بەڵكو گرنگترە، بەو پێیەی بۆ ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ چاوخشاندنەوە بە خشتەی ساڵانەدا.

وتیشی:" پێویستە پەلە بكرێت لە تەواوكردنی پرۆژە یاسای بودجەو پەسەندكردنی".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP