دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز 

لەروداوێكی هاتوچۆ لەسنوری ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا كە سەرجەمیان سەرنشینی یەك ئۆتۆمبێلن.

بڕوا عەبد رەسوڵ بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم قوربانیەكان دوای ئەوەی گەیەندرانە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی هەریر رەوانەی هەولێر كراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "روداوەكە لەنزیك گوندی قەڵاتە جن لە ناوچەی شێخ توراب كە ناوچەیەكی گەشتیاریە روداوەكە رویداوە، ئەو كەسانەشی كە گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن و بۆ ئاژەڵداری و مەڕوماڵات رویان لەو گوندە كردوە".

هاوکات، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوی وەرگەڕانی پیكابێك، لەڕێگای (شێخ توراب بۆ قەندیل) لەنزیك قەڵاتە جن، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP