هەرێم نیوز
نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مەترسیەکانی ژەنگ لەسەر جەستە و تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکات و داوا لەهاوڵاتیان دەکات تانکی سەربانی ماڵەکانیان خاوێن بکەنەوە.
د.ئیدریس ئەحمەد؛ پزیشک و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی؛ لەگەڵ ئەوەی ژەنگ مەترسی ژەهراویبون بەمادەی ئاسن و بڕین و زیان گەیاندنی بۆ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەتایبەتی کۆئەندامی هەرس هەیە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبون بە نەخۆشییەکانی جگەر.
وتیشی؛ لەسەر ئەو بنەمایە و بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داوە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە بەرهەم دەهێنن، تانکی سەربانەکانیان بشۆرن و ئەو تانکییانەشی ژەنگیان کردوە بیگۆڕن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ویستی لیژنە هاوبەشەکان زیان گەیاندن نیە بەشوێنەکان، بەڵام بۆپابەندکردنیان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی خاوەن شوێنەکان روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکەنەوە.
د.ئیدریس ئەحمەد، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەپێناو تەندروستی خۆتان و منداڵەکانتان و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی پیسبونی ئاوی تانکی سەربان و خاوێنکردنەوەی لەژەنگ، واباشترە شەش مانگ جارێک تانکییەکانتان بشۆن.
داواشیکردوە، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.