دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 27/05/2023

وەزیری تەندروستی: مەترسییەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کەمترە لەوەی باسی لێوەدەکرێت

هەرێم نیوز

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، مەترسییەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کەمترە لەوەی باسی لێوەدەکرێت و چەند حاڵەتێکی تۆمارکراو هەیە وبەپێی پەیڕەوی زانستی و پزیشکی چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، خەڵکی عێراق دڵنیا دەکەنەوە کە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و چەند حاڵەتێکی تۆمارکراو هەیە و بەپێی پەیڕەوە زانستی و پزیشکییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، رێنماییەکانی خۆپارێزی زۆر گرنگە بە تایبەتی ئەو رێکارانەی لەلایەن وەزارەت کشتوکاڵەوە بڵاوکراونەتەوە بۆ بەخێوکەرانی ئاژەڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە نەخۆشخانە ڤێرتێنەرییەکان و گۆشتفرۆشەکان دەکەن پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن گۆشت جوان بشۆنەوە و دوای چاککردنی گۆشت دەستیان بشۆن و گۆشت بە شێوەکەی باش لێبنێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP